عەزیز حسێن محەمەد موراد

عەزیز حسێن محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی١٩٨٧ لە چیای سورێن شەهید بووە.


ژیاننامە

عەزیز حسێن محەمەد موراد، ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی کانی کەوەی دەڤەری شەمێرانی سەر بە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، دانیشتووی ناحیەی سیروان بووە و قوتابی قۆناغی ناوەندی بووە، ساڵی ١٩٨٧ شەهید بووە.


خەباتنامە

 عەزیز حسێن محەمەد، ساڵی ١٩٨٥ بۆتە پێشمەرگە لە هەرێمی پێنجی شارەزوور، کە لەو کاتەدا نوری حەمە عەلی فەرماندەی هەرێمەکە بووە.

شەهید عەزیز حسێن محەمەد لەناو دانیشتوانی دەشتی شارەزوور و قەزای شارەزوور نازناوی پێشمەرگەی تاقانەی لێدراوە، بەهۆکاری زۆر ئەنجامدانی چالاکی پارتیزانی بەتەنها خۆی، کە زۆرینەی کاتەکانی لە هەوڵی لێدانی گورزی کوشندە بووە لە جاش و کاربەدەستانی ڕژێمی بەعس لەناو شار و سەنتەری ناحیەکانی ئەو دەڤەرە.

لە ٧ی ئایاری ١٩٨٧ سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس هێرشێکی فراوانیان کردووە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای سورێن، لە ئەنجامدا عەزیز حسێن محەمەد فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید باکوزی

وەحيد ئیبراهيم ساڵح، بەرنياس ب (وەحید باکوزی) کورێ شەهید وپێشمەرگێ دێرین یێ هەردوو شورەشێن ئەیلوول وگولانێ وزیندانیێ سیاسی ئیبراهیم ساڵح داوودە. هەڵگرێ مەدالیا بارزانییە نەمرە.

زانیاری زیاتر

فەتاح عوسمان میکائیل

فەتاح عوسمان میکائیل، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ٧ى ئابى ١٩٨٨ لە شەڕى خواکوڕک دژى سوپاى عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق فەریق ئەحمەد

شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی کردووە، بەشدارى خولى حەفتەمى کادیرانى کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەیفەدین عادل عاشور

سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە. لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر