عەزیز تۆفیق عەبدولقادر ئەحمەد

عەزیز توفیق عەبدولقادر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵانی خەباتیدا پلەکانی سەرپەل و سەرلق و بەرپرسی سەربازی بەتالیۆن و فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە دەڤەری تاگۆزی دوای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس بە برینداری دەستگیر کراووە و شەو فیشەک باران کراوە و شەهید بووە.


عەزیز توفیق عەبدولقادر، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی بەڕوێنی سەربە ناحیەی بەمۆی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. خێزاندار بووە و خێزانی ناوی عەتیە فەتاح بووە و خاوەنی شەش کوڕ بووە بەناوەکانی ئەرکان، ئەرسەلان، سامان، سەرکەوت، سەروەت، سەرتیپ.

ساڵی ١٩٦٢ لە پەلی تەوێڵەی سەربە بەتالیۆنی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا قادر حەمەساڵح تاگۆزی سەرپەلی بووە بۆته‌ پێشمه‌رگه‌. له‌ چه‌ندین شه‌ڕ بەژداری کردووە لەوانه‌ شه‌ڕی سەرتیز، شەڕی بەمۆ، شەڕی زمناکۆ، شەڕی گەڵاڵە، شەڕی حاجی ئۆمەران، شەڕی گەرمیان، شەڕی هەندرێن، شەڕی دەربەندیخان، شەڕی هەڵەبجە.

ساڵی ١٩٦٨ پلەی سەرپەلی لە لقی چواری بەتالیۆنی شەشی بەمۆی هێزی خەبات وەرگرتووە، ساڵی ١٩٧٢ بۆتە بەرپرسی بەشی سەربازی بەتالیۆنی شەشی بەمۆی هێزی خەبات. دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول چەکی دانەناوە و هاوشانی هاوسەنگەرانی لە لقی تاگۆزی  درێژەی بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆی داووە. ساڵی ١٩٧٨ پلەی سەرلقی لە بەتالیۆنی تاگۆزی وەرگرتووە، کە لەوکاتەدا قادر حەمەساڵح تاگۆزی فەرماندەی بەتالیۆن بووە، ساڵی ١٩٨٢ بۆتە فەرماندەی بەتالیۆن کە سەربە هێزی سیروانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و جەلال لاورانی فەرماندەی هێزەکە بووە.

لە ١٠ی ئه‌یلوولی ١٩٨٢ عەزیز توفیق عەبدولقادر و مەفرەزەیەک له‌ هاوسەنگەرانی دوای گەڕانەوەیان لە چالاکییەکی پارتیزانی ناوشاری هەڵەبجە، لە گوندی گورگەچیای دەڤەری تاگۆزی سەربە پاریزگای هەڵەبجە، هێزێکی زۆری به‌كرێگیراوی جاش و سوپای ڕژێمی بەعس چواردەوری گوندەکەیان گرتووە، پێشمه‌رگه‌كان ڕووبەڕووی هێزی سوپا بوونه‌ته‌وه‌، دوای رووبەڕوو بوونەوەیەکی چەند کاتژمێری و بەهۆی کەمی ژمارەی پێشمەرگەکان و زۆری سەرباز و جاشی ڕژێم عەزیز توفیق عەبدولقادر و هاوسەنگەرێکی بەناوی خالید عەزەم تۆفیق کە برازای خۆی بووە بە برینداری لەلایەن سەربازەکانەوە دەستگیر کراون، دواتر بە فەرمانی هەواڵگری گشتی عێراق هەرلە شەوی١٠ی ئه‌یلوولی١٩٨٢ لە دەروازەی گورگەچیا گوله‌ باران کراوون و شەهید بوونە.


سەرچاوە:

- ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر