شەهید عەبدوڵا ئەحمەد لە ساڵی ١٩٣٤ لە گوندی سازی سەربە ناحیەی ئاڵتون کۆپری پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، عەبدوڵا ئەحمەد خێزاندار بووە و خێزانی ناوی سەعدیە نوری بووە و خاوەنی کوڕێک و کچێک بوونە.
ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی یەکی شوان بە فەرماندەیی حەمە سور حسێن سەربە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان.
ساڵی ١٩٦٥ عەبدوڵا ئەحمەد و هاوسەنگەرێکی بەناوی حەمە ساڵح لە نزیک ناحیەی پردێ کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ئەوکاتی عێراق و دوای ڕووبەڕووبوونەوە، عەبدوڵا ئەحمەد شەهید دەبێت و حەمەساڵح بە برینداری خۆی دەرباز دەکات.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.