عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى

عەبدوڵڵا حەمەد مەلا ئەحمەد، ناسراو بە عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى، ساڵى ١٩٠٥ لە گوندى گۆرۆنى سەر بە قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ڕیش سپى گوندى گۆرۆنى بووە، ساڵى ١٩٤١ لە تەمەنى لاوێتیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕێکخستنی حیزبی هیوا دەکات...


عەبدوڵڵا حەمەد مەلا ئەحمەد، ناسراو بە عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى، ساڵى ١٩٠٥ لە گوندى گۆرۆنى سەر بە قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ڕیش سپى گوندى گۆرۆنى بووە، ساڵى ١٩٤١ لە تەمەنى لاوێتیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕێکخستنی حیزبی هیوا دەکات، بە هاوکاری چەند کەسایەتیێکی دیاری ناوچەی باڵەکایەتی چەندین چالاکی سیاسی ئەنجام دەدەن، ئەوان بەردەوام دەبن لە کاری ڕێکخستن تا ئەو کاتەی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد دادەمەزرێت، دواى دامەزراندنى کۆمار عەبدوڵا ئاغای گۆرۆنی کوڕە گەورەکەی خۆی مەلا ئەحمەد لەگەل چەند لە دۆست و خزمانی دەنێرێتە مەهاباد بۆ بەشداریکردن و بەرگریکردن لە کۆماری دیموکراتی کوردستان، خۆیشی چەندین جار بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی شۆڕش و ئەندامانی حزب پەیوەندییان پێوە دەکات، لەوێشەوە لەگەڵ سەرکردە و کەسایەتییە سیاسیەکانی کوردستان کۆدەبێتەوە و هەواڵی کوردستانی عێراقیان پێڕادەگەیەنێت و هاوسۆزی و هاوکاری خەڵکی کوردستانیش بۆ شۆڕشی پێشەوا دوپات دەکاتەوە.

دوای ڕوخاندنى کۆماری دیموکراتی کوردستان لە لایەن ڕژێمی شای ئێران، پاتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامی بە شۆڕشەکە دەدەن بە سەرۆکایەتی جەنەرال مستەفا بارزانی. لەو کاتەدا لەبەر ئەوەی هەڵکەوتەی جوگرافیای گوندی گۆرۆنی لەبار بووە، دەبێتە پێگەی پێشمەرگە و بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی گەڕاوە لە کۆماری دیموکراتی کوردستان لەوێ نیشتەجێ دەبن، خەڵکی ئەو ناوچەیەش بەو پەڕی ڕێزەوە لە باوەشیان دەگرن.

دوای ڕوخاندنى کۆماری دیموکراتی کوردستان و ڕێڕەوە مێژووەکەی جەنەراڵ مستەفا بارزانی و هەڤاڵانی بۆ یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، شەهید عەبدوڵا و چەند هەڤاڵێکی بۆ ماوەیەک لە چیاکانی ناوچەی باڵەکایەتی دەمێننەوە هەتا ئەو کاتەی بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، ئینجا دەگەڕێنەوە گوندی گۆرۆنی و بۆ جاریکی تر درێژە بە کاری پارتایەتی دەدەن.  عەبدوڵا ئاغای گۆرۆنی لەگەڵ مەلا تەهای شێخ وەتمان و حاجی ئاغای کۆسرەتان و مامەند ئاغای دێڵزی و مینەی عالی ئاغای ڕایەتی، سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی حزب لە ناوچەکەدا لە ئەستۆ دەگرن و خەڵکێکی زۆر لە دەوری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ دەکەنەوە، هاوکات شەمسەدین موفتی و حەمەسور فەرەجیش بۆ ماوەیەک لە گوندی گۆرۆنی ماوەنەتەوە. 

دوای ئەوەی جەنەراڵ مستەفا بارزانی و هەڤاڵانی لە یەکێتی سۆڤیەت دەگەڕێنەوە، شەهید عەبدوڵا و کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینییەکانی دەڤەری باڵەکایەتی بۆ پێشوازی و بەخێرهێنانەوە سەردانی بەغدا دەکەن. هاوکات عەبدوڵا ئاغا پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ شێخ ئەحمەدی بارزانی هەبووە و چەندین جار لە ڕێگای ئامۆزایەکى بە ناوی حاجی ئەحمەد شێخانی نامەیان لەگەڵ یەکتر گۆڕیوەتەوە.

پاش ئەوەی عەبدولکەریم قاسم کەوتە ژێر کاریگەری عەرەبە شۆڤێنیەکان و لە بەڵێنەکانی لەگەڵ کورد پاشگەزبووە و جەنەراڵ مستەفا بارزانی گەڕایەوە بارزان، لە ڕێگای حەمەد ئاغای دۆڵەمەری نامەیەک دەنێرێت بۆ کەسایەتییەکانی ناوچەی باڵەکایەتی، لەو نامەیەدا داوای لێکردوون خۆیان ئامادە بکەن بۆ هەڵگیرسانی شۆڕش، بەم هۆیەوە بەشێکیان دەکەونەخۆ بۆ ئەوەی بە پێی پلان و نەخشە هێرش بکەنە سەر بارەگاکانی ڕژێم. ئەوە بوو لە یەکەم کڵپە وبڵێسەی شۆڕشی ئەیلوولی مەزندا کە لە ١١ى ئەیلوولى ١٩٦١ هەڵگیرسا، شەهید عەبدوڵا ئاغا و چەند پێشمەرگەیەک کە بەسەر چەند قۆڵێکدا دابەشکرابوون، لە ١٢ى ئەیلوولى ١٩٦١ هێرشیان بردە سەر ناحیەی باڵەک (گەڵاڵە) و لە قۆڵێکی تریش بۆ قشلی ڕایات، ئەو قۆڵەی کە شەهید عەبدوڵا سەرپەرشتی دەکرد توانیان گەڵاڵە ئازاد بکەن و ئەم دەسکەوتانە بۆ هێزی پێشمەرگە بە دەست بخەن، (٤٢ تفەنگی ئینگلیزی، ٢ ڕەشاش برین،١٨٠٠ دیناری عێراقی ئەوکات)، بەمەش ورەی هێزی پێشمەرگە بەرز دەبێتەوە. لەدوای ئەوە حکومەت هێزێکی زۆری جاش و سەرباز دەنێرێتە ئەو ناوچەیە بۆ ڕێگریکردن لە شۆڕش، لە نزیک گوندەکانی ناوکێلەکان و پاشکۆز و حافیز لە ١٣ى ئەیلوولى ١٩٦١شەڕێکی قوڕس ڕوودەدات و ڕژێم بە تۆپ و فڕۆکە بە توندی ناوچەکە بۆردوومان دەکات، لە هەموو ئەو شەڕانەدا عەبدوڵا ئاغا بەشداردەبێت، تا لە دواجار لە گوندی ناوکێلەکان لە سێیەم ڕۆژی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ دۆڵی باڵەیان و لەوێ لە گوندی کۆیلە لە ئەشکەوتێکدا لە لایەن حاجی کوێخا کە پزیشکێکی میللی ناوچەکە بووە تیمار دەکرێت، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەرگە ناگرێت و شەهید دەبێت  ولەبەر بارودۆخی نالەباری ئەو کات، ناتوانرێت تەرمەکەی بگوازرێتەوە بۆ زێدی خۆی بۆیە هەر لەوێ بە خاک دەسپێردرێت.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سەبری حەسەن سەبری

سەبری حەسەن سەبری لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد

خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

جەوهەر خدر قادر

جەوهەر خدر قادر لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى

ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى، ساڵى ١٩٥٣ لە گوندى لێلکان سەر بە ناحیەى سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى بارزان ئابادی شارى شنۆ نیشتەجێ دەبێت، ژیانى هاوسەرگیرى پێک هێنابوو و خاوەنى سێ کوڕ و سێ کچە، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە کوردستان.

زانیاری زیاتر

مستەفا عومەر سێوک لێلکانى

مستەفا عومەر سێوک لێلکانى، ساڵى ١٩٧٣ لە گوندى لێلکانى ناحیەى سیدەکان سەر بە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە باشوورى کوردستان.

زانیاری زیاتر