عەبدوڵا سەلمان ئەحمەد

عەبدوڵا سەلمان ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول، ساڵی ١٩٨٤ لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە لە سێدارە دراوە.


شەهید عەبدوڵا سەلمان ئەحمەد، ساڵی ١٩٤٨ لە شارۆچکەی دیانای سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، کاری جوتیاریی کردووە، خێزاندار و دەرچووی قۆناغی سەرەتایی بووە.

ساڵی ١٩٧٢ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتالیۆنی عەریف یاسین سەربە هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە و دواتر دەبێتە کارگێڕی ڕێکخراوی شەهید عەلی. ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی گەرووی عومەرئاغا بریندار دەبێت. لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت و دوای گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان، دووردەخرێتەوە بۆ پارێزگای نەجەف، بەڵام بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیکردن بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی پارتییەوە. ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە دەستگیر دەکرێت و دوای ساڵێک لە سێدارە دەدرێت. 


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر