عەبدوڵا سۆفی عەلى

عەبدوڵا سۆفى عەلى، لە ١ى تەمموزى ١٩٥٢ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندزى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، لەگوندى فەقیان چۆتە بەر خوێندن، پاشان بۆ تەواوکردنى قۆناغى ناوەندى چۆتە شارى ڕواندز لەوێ قۆناغى ناوەندى تەواو کردووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە شارى ساوە نیشتەجێ دەبێت، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەرینی خەڵکی باشووری کوردستان دەگەڕێتەوە و لە شارى ڕواندز نیشتەجێ دەبێت.


ساڵى ١٩٧٦ دواى هەڵگیرسانى شۆڕشی گوڵان و ڕێکخستنەوەى ئۆرگانەکانى پارتى لە شارەکانى ئێران، ئەویش بەهەماهەنگى لەگەڵ براکانى لەشارى ساوە دەست دەکات بەڕێکخستنى پارتایەتى، ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە و بەشدارى چەندین شەڕ لە ناوچەکانى خنێرە و لۆلان و  ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕش دەکات. ساڵى ١٩٨٨ بەشدارى داستانی خواکوڕک دژى سوپاى عێراق دەکات.

ساڵى ١٩٩١ دواى گەڕانەوەى لە ئاوارەیی لە وڵاتى ئێران، لەگەڵ مەمەدەڕەشى براى لە هێزى ٦٠ وەک جێگرى بەتالیۆنى ڕواندز دەبێتە پێشمەرگە، لە شەوی ٧ی تشرینى یەکەمى ١٩٩٢ لە چیای زرارا لە دەڤەرى برادۆست لە کاتى ئەرکى بەرگریکردن لەسەروەرى یاسا بەدەستى چەکدارانى پەکەکە شەهید دەکرێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر