عەبدوڵا حاجی عەبدی ستونی

عەبدوڵا حاجی عەبدی، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی ستونی دایک بووە. ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.


شەهید عەبدوڵا حاجی عەبدی، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی ستونی سەربە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بوە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە.

ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لەگەڵ جەمیل جبرائیل ستونی بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٨١ لەکەڵ فەرماندە ملحەم شەمدین درى بووە تا ساڵی ١٩٨٨ و بەشداری چەندین شەڕو چالاکى کردووە.
ساڵی ١٩٨٨ بەشدارى داستانی خواکورک کردووە و هەر لەو شەڕە شەهید بووە. لە گۆڕستانی مەلا باسەک لە رۆژهەلاتی کوردستان بە خاک دەسپێردراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر