عەبدولڕەحمان قادر قادر

عەبدولڕەحمان قادر قادر، پێشمەرگەی شۆڕشى گوڵان، ساڵی ١٩٨٢ لە شەڕی ئاڵوەتان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان شەهید دەکرێت.


شەهید عەبدولڕەحمان قادر قادر، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی مەلەکان سەر بە شارۆچکەی خەلیفان لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاریی کردووە و خێزاندار بووە. لە دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. 

ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندیی بە شۆڕشی گوڵانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بارەگای لقی٢.ساڵی ١٩٨٢ لە گوندی ئاڵوەتان لە نزیک شاری سەردەشت لە شەڕێکى خویناوىدا لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانى ئێران و یەکێتى نیشتمانى کوردستان شەهید بووە. 


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر