عەبدولغالب تۆفیق قادر ئەحمەد

عەبدولغالب تۆفیق پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە ناحیەی کوڕێ شەهید دەبێت.


شەهید عەبدولغالب تۆفیق لە ساڵی ١٩٢١ لە گوندی قەفاری سەربە ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکووک لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە و بێجگە لە زمانی دایک(کوردی) شارەزاییەکی تەواوی لە زمانەکانی عەرەبی، تورکی، فارسی هەبووە، عەبدولغالب تۆفیق خێزاندار بووە و خێزانی ناوی نەعیمە قادر بووە و خاوەنی دوو کوڕ و یەک کچ بووە.

لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا فارس باوە فەرماندەی هێز بووە. بەشداری کارای هەبووە لە داستانەکانی دەڤەری کەرکووک و دەڤەری شوان.

لە دوای  بەیاننامەی لێک گەیشتنی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ عەبدولغالب تۆفیق وەک کادری حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان دڕێژە بە خەباتی خۆی داوە.

لە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن هێزێکی جاشی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە و گوازراوەتەوە گرتووخانەی ئەبوغرێب، لە دوای دوو ساڵ لە بەرامبەر ٣،٠٠٠ دیناری ئەوکاتی عێراق ئازادکراوە. دوای ئازادبوونی لە ساڵی ١٩٨١ دووبارە پەیوەندی دەکاتەوە بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بۆتە کادری (خەتی ئاگرین)ی سەربە لێژنەی ناوچەی شوانی سەربە لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا سەید عاسی عەلی سەرپەرشتیاری شانە نهێنیەکانی دەڤەرەکە بووە و شەهید سەید حەسەن بەرپرسی لێژنە ناوچە بووە.

عەبدولغالب تۆفیق لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ بۆتەوە پێشمەرگە و پەیوەندی کردووە بە هێزی ڕێکخراوی خاڵخاڵانی سەربە لێژنە ناوچەی شوانی سەربە لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا شەهید نەوزاد بەرپرسی ڕێکخراو و فەرماندەی هێزەکە بووە. بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی پارێزگای هەولێر، ناحیەی دارەتوو، ناحیەی تەکیە، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای کەرکووک کردووە.

دوای کۆڕەوە ملیۆنیەکەی خەڵکی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ عەبدولغالب تۆفیق و دەستەیەک هاوسەنگەری لە ناحیەی کۆڕێ کەوتوونەتە بەر هێرشی تۆپبارانی تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس و عەبدولغالب تۆفیق بە سەختی بریندار بووە، دواتر هاسەنگەرانی دەیگوازنەوە ناحیەی دیانان بۆ وەرگرتنی چارەسەری برینەکەی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە عەبدولغالب تۆفیق دوای چوار ڕۆژ لە برینداربوونی لە دیانا شەهید دەبێت و لە گردی ئازادی نزیک حاجی ئۆمەران بە خاکیان سپاردووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر