عیسا سێوک لێلکانی

عیسا سێوک لێلکانی، ساڵى ١٩٥٢ لە گوندى لێلکان سەر بە ناحیەى سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى ناوەندى خوێندووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئەعزەمیەى شارى کەرەج پاسەوانى ماڵى کاک ئیدریس بارزانى دەبێت، لە وڵاتى ئێران ژیانى هاوسەرگیرى پێک دەهێنێت و خاوەنى دوو کوڕ و کچێکە.


 ساڵى ١٩٦٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە تاکو نسکۆى شۆڕش بەردەوام دەبێت لە خەبات و تێکۆشان. ساڵى ١٩٧٦ دووبارە پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان دەکات و لە هێزی بارزان دەبێتە پێشمەرگە، لەسەر ڕاسپاردەى کاک ئیدریس و جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانى لە گەڵ باڵى ڕاستى لقى دوو دێتە ناوچە ئازادکراوەکان، بەشدارى چەندین شەڕ وەک شەڕی خێرزوک، باسکى دەرو، گوندى مەزنێ، دەڤەرى بارزان و مێرگەسۆر دەبێت، لە ٢١ى تەمووزى ١٩٨٠ بەشدارى دانانى کەمینێک لە ناحیەى مەزنێ بۆ سەربازانى سوپاى عێراق دەکات و لەو چالاکییە ٢٩ سەربازى سوپاى عێراق دەکوژن، لە  ٢٧ی تەمووزى ١٩٨٠ لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکى هێزی بارزان هێرش دەکەنە سەر سەربازگەیەکى سوپاى عێراق لە شارى مێرگەسۆر.

ساڵى ١٩٨٧ لە کاتى ئەنجامدانى ئەرکێکى پێشمەرگایەتى لە خواکوڕک بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى ورمێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام لەوێ بەهۆى سەختى برینەکانى کۆچى دوایی دەکات و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر