عومەر ئیبراهیم حەسەن محەمەد

عومەر ئیبراهیم حەسەن محەمەد ناسراوە بە (عومەرە گەورە)، کادری شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ڕۆژانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی فەرماندەی کەرت و فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە دەشتی کۆیە کەوتوونەتە بۆسەی جەماعەتی (ی.ن.ک) و عومەر و هاوسەنگەرێکی شەهید بوونە.


ژیاننامە

شەهید عومەر ئیبراهیم کە ناسراوە بە عومەرە گەورە لە ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی چلەوێرەی سەر بە ناحیەی دیبەگەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دانیشتووی پارێزگای هەولێر بووە و ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە و پیشەی فەرمانبەر بووە لە فەرمانگەی ئاوبارەی سەر پردی سەیداوەی پارێزگای هەولێر، لە ساڵی ١٩٧٩ ماوەی نۆ مانگ زیندانی سیاسی بووە لە گرتووخانەی ئەبوغرێب، عومەر ئیبراهیم خێزاندار بووە و خێزانی ناوی کیشخان عەلیە و خاوەنی سێ کوڕ و سێ كچ بووە بە ناوەکانی فارس، کۆسرەت، ئاسۆ، خالیدە، ماجیدە و ساجیدە.


خەباتنامە

عومەر ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام بەهۆی چالاکیێکەوە لە مانگی ئایاری ١٩٧٩ لەلایەن ئەمنی هەولێرەوە دەستگیر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئەبوغرێب.

عومەر ئیبراهیم دوای ئازادبوونی هەوڵی گەیشتنی داوە بۆناو پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵام لە لایەن ئەمنی قەزای شقڵاوەوە دەگەڕێندرێتەوە بۆ پارێزگای هەولێر، بۆیە ڕووی کردۆتە دەشتی کۆیە و لە مانگی تەممووزی ساڵی ١٩٨٠ بۆتە پێشمەرگە لە هێزەکەی خاڵە سەید کاکە، ساڵی ١٩٨١ لە دۆڵی سماقوڵی لە بۆسەیەکی سەرباز و جاشەکانی ڕژێمی بەعس بریندار بووە.

لە مانگی تشرینی یەکەمی١٩٨١ پلەی فەرماندەی کەرتی پارتیزانی و لە ساڵی ١٩٨٢ پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە.

لە ساڵی ١٩٨٣ دەستەیەک پێشمەرگە پارتیزانی بوونە لە نێوان گوندی سماقە و بایزئاغای دەشتی کۆیە کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی (ی.ن.ک) و عومەرە گەورە و هاوسەنگەرێکی بەناوی خاڵە عەباس شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید باکوزی

وەحيد ئیبراهيم ساڵح، بەرنياس ب (وەحید باکوزی) کورێ شەهید وپێشمەرگێ دێرین یێ هەردوو شورەشێن ئەیلوول وگولانێ وزیندانیێ سیاسی ئیبراهیم ساڵح داوودە. هەڵگرێ مەدالیا بارزانییە نەمرە.

زانیاری زیاتر

فەتاح عوسمان میکائیل

فەتاح عوسمان میکائیل، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ٧ى ئابى ١٩٨٨ لە شەڕى خواکوڕک دژى سوپاى عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق فەریق ئەحمەد

شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی کردووە، بەشدارى خولى حەفتەمى کادیرانى کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەیفەدین عادل عاشور

سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە. لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر