ساڵی ١٩٧٠ کراوە بە سەرپەل لەپاسەوانی سنووری زاخۆ، ساڵی ١٩٧٤ ئەرکی فەرماندەی بەتالیۆنی یەکی (١) زاخۆی پێ سپێردراوە، لەهەمان ساڵدا بەشداری لە شەڕەکانی چیای سپی، کۆخی نێریا، گەروی ئۆمەرئاغای ناحیەى دیاناى پارێزگاى هەولێر کردووە.
١٩٧٥دوای نسکۆی شۆڕشى ئەیلوول، ڕووی کردووەتە باکووری کوردستان و بەقاچاخ لە گوندەکانی فەرەشین، مەلیسێ، بەیت ئەلشەباب، ئۆلودەڕە و دواتر وان و باتمان ماوەتەوە، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٧٩ بەبنەماڵەوە پەڕیوەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەتا لە ئوردۆگای زێوە نیشتەجێ بووە و دواتر لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٨٠ چووەتە شاری نەغەدە و هاوکاری هێزەکانی عەبدولڕەحیم جەسیم و عەلی خەلیل خۆشەوی کردووە، ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ ئیدریس بارزانى و شێخ محەمەد خالید و ملازم یونس گەڕاوەتەوە بۆ باشوورى کوردستان و دەڤەرى مێرگەسورى پارێزگاى هەولێر و بۆ ماوەی ٦مانگ لە ناوچەی کەتینە بووە، ساڵی ١٩٩١ لەکاتی ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان لەگەڵ هێزێکی پێشمەرگەکانی زاخۆ بۆ حاجی ئۆمەران گەڕاوەتەوە، لەهەمان ساڵدا کراوە بە فەرماندەی هێزی حەمرین لە زاخۆ، ساڵی ١٩٩٧ ئەرکی هاوئاهەنگی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و تورکیای لە سلوپیاى دەروازەى سنوورى پێ سپێردراوە.
عومەر عەلی هالۆ، جگە لەباوکی کە لە شۆڕشی ئەیلوول شەهید بووە، دایکی و برایەکیشی بەناوی لەزگین لە ساڵی ١٩٦٤ لەماڵەکەیاندا بە فڕێدانی نارنجۆک شەهیدکراون، هەروەها هەشت ئامۆزای لە ساڵانی ١٩٦٤ و ١٩٦٥ شەهیدکراون، ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی پێ بەخشرا.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان