عومەر سابیر سەعید محەمەد

عومەر سابیر سەعید ناسراوە بە (عومەری حاجی سابیر)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان شەهید بووە.


ژیاننامە

عومەر سابیر سەعید محەمەد، ناسراوە بە عومەری حاجی سابیر، ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگی سەر بە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری گوند بووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید عومەر سابیر، ساڵی ١٩٨١ بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی ئەکرەم دێکۆنی، کە سەر بە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٨١ به‌ژداری شەڕی شەرام و شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزانی کردووە.

لە ١٦ی ئەیلوولی ١٩٨١ لە شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی سەربە قەزای پێنجوێن، کاتێك هێرشی جه‌ماعه‌تی یه‌كێتی بە هەماهەنگی سوپای ڕژێمی بەعس بۆ سەر سەنگەری هێزی پێشمەرگە بوو، عومەر سابیر سەعید فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هەروەها لەگەڵ ئەودا چەند هاوسەنگەرێکی بەناوەکانی ئاوات زەڵمی، عەزیز هێڵامپێی، فازڵ حەمەکەریم ڕەحمان، عەبدولڕەحمان بەشارەتی، حەمەشەریف فەتاح مستەفا، ئەبوبەکر عەبدوڵا حەمەسەعید و نامیق لەو سەنگەرەدا شەهید بوون. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر