عومەر تەها مەحمود

عومەر تەها مەحمود، ساڵى ١٩٥٥ لە گوندى شیڤێی سەر بە مزوورى باڵاى قەزاى مێرگەسۆرى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خاوەنى دوو کوڕ و سێ کچە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى زێوەى نیشتەجێ دەبێت، پاشان دەگوازرێتەوە بۆ شارى کرمان لەناوەڕاستى وڵاتى ئێران. ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى خەڵکى باشوورى کوردستان، خانەوادەکەى دەگەڕێنەوە و لە شارى سۆران نیشتەجێ دەبن.


عومەر تەها مەحمود، ساڵى ١٩٥٥ لە گوندى شیڤێی سەر بە مزوورى باڵاى قەزاى مێرگەسۆرى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خاوەنى دوو کوڕ و سێ کچە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى زێوەى نیشتەجێ دەبێت، پاشان دەگوازرێتەوە بۆ شارى کرمان لەناوەڕاستى وڵاتى ئێران. ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى خەڵکى باشوورى کوردستان، خانەوادەکەى دەگەڕێنەوە و لە شارى سۆران نیشتەجێ دەبێت.

ساڵى ١٩٧٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە، تا نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول لە پێشمەرگایەتى بەردەوام دەبێت، ساڵى ١٩٧٩ پاش هەڵگیرسانى شۆڕشی گوڵان دووبارە پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى کوردستان دەکاتەوە و لەگەڵ فەرماندە عەلى خەلیل سێلکى دەبێتە پێشمەرگە، وێڕاى ئەرکى پێشمەرگایەتى، ئەرکى ڕێکخستنى حزبیش لە ئەستۆ دەگرێت.

لە ٢٦ى تشرینى دووەمى ١٩٨٣ لە شارى شنۆى ڕۆژهەڵاتى کوردستان شەهید دەکرێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر