عوسمان ئیسماعیل مەحمود

عوسمان ئیسماعیل مەحمود، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول، ساڵی ١٩٧٤ لە نزیک شارۆچکەی دیانا شەهید دەبێت.


شەهید عوسمان ئیسماعیل مەحمود، لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی مەلەکان سەر بە شارۆچکەی خەلیفان لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاریی کردووە و خێزانداربووە.

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە هێزی باڵەک کە ئەو کات حەمید ئەفەندی بەرپرسی بووە، دەبیتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانی زۆزک و حەسەن بەگ و گەرووی عومەرئاغا و سەرتیز و هندرێنی کردووە. ساڵی ١٩٧٤ لە نزیک شارۆچکەی دیانا بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی بەعسەوە شەهید دەبێت. 


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر