عوسمان عەلی محەمەد عەبدولڕەحمان

عوسمان عەلی محەمەد پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە.


ژیاننامە

عوسمان عەلی محەمەد عەبدولڕەحمان، لەساڵی ١٩٤٧ لە گوندی کانی کەوەی دەڤەری شەمێرانی سەربە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، عوسمان عەلی محەمەد خێزاندار بووە و خێزانی ناوی مینا محەمەد بووە و خاوەنی یەک کوڕ و یەک کچ بووە بەناوەکانی محەمەد و پەروین، ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە. 


خەباتنامە

شەهید عوسمان عەلی، ساڵی ١٩٦٦ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران، کە لەوکاتەدا هێزی شەمێران هێزێکی سەربەخۆ بووە و شەهید حەمە شەمێرانی فەرماندەی بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چالاکی ئەم هێزە لە دەڤەری شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر، بەڵام دوای دروستکردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول، ساڵی ١٩٦٥ ئەم هێزە هەر وەک هێزێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری شەڕی چیای زمناکۆ و شەڕی هەڵەبجە کردووە. 

لە ١ی تەممووزی ١٩٦٧ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی ساڵح ڕەشید و ئەحمەد ڕەشید لە گوندی پرسی دەڤەری نەوڕۆڵی سەربە پارێزگای هەڵەبجە کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان عوسمان عەلی محەمەد و دوو هاوسەنگەرەکەی شەهید بوونە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە چیای زرارا لە دەڤەری سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

نەبی ئەحمەد سۆفی

نەبی ئەحمەد سۆفی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

میرۆ حەمۆ سلێمان

میرۆ حەمۆ سلێمان، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

موسا عەزیز عومەر

موسا عەزیز عومەر، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٨ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی نزاریە لە دەڤەری سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل خدر حەوێز

ئیسماعیل خدر حەوێز، ساڵی ١٩٨٠ لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندز، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر