عوسمان حەمەد وەسمان ئۆمەر

عوسمان حەمەد وەسمان ئۆمەر، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی ئەندامی ڕێكخراوی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٥ شەهید بووە.


ژیاننامە

عوسمان حەمەد وەسمان ئۆمەر، لە ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی باویانی سەربە ناحیەی باسرمە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، دایکی عوسمان حەمەد ناوی ئایش برایمە و خاوەن چوار برا بە ناوەکانی نەجمەدین، ئیبراهیم، جەلال و شەمسەدین و سێ خوشکە بە ناوەکانی گوڵخاتر، حەیات و خاتون. لە ساڵی ١٩٨٥ شەهید بووە.


خەباتنامە

عوسمان حەمەد وەسمان ئۆمەر لە ساڵی ١٩٨٢ پەیوەندی بە وەستا یونس کردووە و بووتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٨٣ پلەی ئەندامی ڕێکخراو لە لێژنە ناوچەی شەقڵاوەی سەربە لقی دووی پارتی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٥ بۆ پشوویەکی چەند ڕۆژە دەگەڕێتەوە گوندی باویان و ئاشکرا دەبێت و هێزێکی جەلالی بە فەرماندیی سدیق حەمەزیاد چواردەورەی ماڵیان دەگیرێت و ڕووبەڕووی دەبنەوە، دوای بەرگرییەکی یەک کاتژمێری دواجار بە چەکی ئارپیجی لە ماڵیان دەدرێت و برایەکی کە پلەی بەرپرسی شانە بووە لە ناوچەی شەقڵاوە بەناوی ئیبراهیم و خوشکێکی بە ناوی حەیات بریندار دەبن، دواتر عوسمان حەمەد فیشەکی بەردەکەوێت و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر