عه‌بدولكه‌ریم تۆفیق ئه‌حمه‌د، یاساناس و ساسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شۆڕش بووه، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی ڕزگاری كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٦ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٤٦ له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ههڵبژیراوه، ساڵی ١٩٥٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنفڕانسه‌وه له كۆنفڕانسی كۆیه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥١ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی دیموكراتی كورد له شاری به‌غدا بووه.
ژیاننامه
عه‌بدولكه‌ریم تۆفیق ئه‌حمه‌د له شاری هه‌ولێر له دایك بووه، ساڵی ١٩٤٠ له سه‌ره‌تای چاڵاكی حزبی هیوای كورددا له شارۆچكه‌ی كۆیه وه‌ك ئه‌ندامێكی چاڵاك كاری كردووه، ساڵی ١٩٤٢ قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی له شاری به‌غدا به زمانی ئینگلیزی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٤٢ له كۆلێژی مافی ئێواران له به‌غدا وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٤٤ به فه‌رمانبه‌ری ئینحیساری توتن له شاری به‌غدا دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٤٤ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتی تێكۆشین (وحده النضال) بووە، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی له كوردستانی عێراق (حزبی شۆڕش) بووه، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی ڕزگاری كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسینی ڕۆژنامه‌ی شۆڕش ئۆرگانی حزبی شیوعی له كوردستانی عێراق و ئۆرگانی حزبی ڕزگاری كورد بووه، ساڵی ١٩٤٥ چاپخانه‌ی حزبی شیوعی له كوردستانی عێراق و حزبی ڕزگاری كورد كه له ڕاستیدا یه‌ك ده‌زگای چاپ بووه له‌و خانووه‌دا حه‌شار دراوه كه له شاری به‌غدا ئه‌وی تێدا ده‌ژیا، ١٩٨٣ له شاری به‌غدا كۆچی دوایی كردووه و له شارۆچكه‌ی كۆیه به خاك سپیردراوه.
خه‌باتنامه
عه‌بدولكه‌ریم تۆفیق ئه‌حمه‌د له سه‌ره‌تای هاوینی ١٩٤٦ به‌شداری كۆنگره‌ی خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی شۆڕش له شاری به‌غدای كردووه و ده‌نگی داوه به چوونه پاڵ پارتی دیموكراتی كورد، ساڵی ١٩٤٦ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می پارتی دیموكراتی كورد و له یه‌كگرتنی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٤٦ له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ههڵبژیراوه، ساڵی ١٩٤٦به نهێنی له ماڵێك ده‌ژیا كه چاپخانه و نووسراوه نهێنییه‌كانی پارتی تێدا پارێزراو بووه له گه‌ڕه‌كی ئه‌عزه‌مییه‌ی به‌غدا، ساڵی ١٩٤٧ به پله‌ی به‌كالۆریۆس كۆلێژی مافی له شاری به‌غدا ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٤٧ به تێبینه‌ری ئینحیساری توتن بۆ شارۆچكه‌ی كۆیه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر گواستراوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٥٠ كۆنفڕانسی كۆیه له لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنفڕانسه‌وه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥١ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی دیموكراتی كورد له شاری به‌غدا بووه، ساڵی ١٩٥٣ له كاری پارتایه‌تی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.
ساڵی ١٩٥٣ وه‌ك تێبینه‌ری ئینحیساری تووتن گواستراوه‌ته‌وه بۆ شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی پێشوو و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی ئێستا، ساڵی ١٩٥٤ سه‌باره‌ت به ساخته‌كاری حكومه‌تی عێراق له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی سلێمانی پارێزه‌ر عومه‌ر مسته‌فا محه‌مه‌دئه‌مین (١٩٢٣-١٩٩٢) ناسراو بە عومه‌ر ده‌بابه و پارێزه‌ر جه‌لیل یوسف ئه‌حمه‌د (١٩٢١-١٩٩٦) ناسراو به جه‌لیل هۆشیار ناڕەزا یه‌تی ده‌رده‌بڕن و له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان به ده‌ستبه‌سه‌ری دوورده‌خرێنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر، خه‌ڵكی كۆیه له‌مباره‌وه ناڕەزا یه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن و ئه‌ویش یه‌كێك بووه له‌وان، ساڵی ١٩٥٩ وه‌كیلی به‌ڕێوه‌به‌ری ئینحیساری توتن له پارێزگاری سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٦٠ كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگای ئینحیساری توتن له پارێزگای سلێمانی، له ساڵی ١٩٦٠ كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری ئینحیساری توتنی هه‌ولێر، ساڵی ١٩٦٣ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانانی نه‌ته‌وه‌یی (الحرس القومي)یه‌وه به‌ند كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه، له‌دوای هه‌شت مانگ له به‌ندكردن ئازاد كراوه، له كۆتایی ساڵی ١٩٦٣ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئینحیساری تووتنی سلێمانی ده‌ستبه‌كار بووه‌ته‌وه و پاشان تا ساڵی ١٩٧٠ به‌ڕێوه‌به‌ری ئینحیساری تووتنی هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٧٠ گوازراوته‌وه شاری به‌غدا و كراوه به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئینحیساری تووتن له به‌غدا، ساڵی ١٩٧٠ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ئینحیساری تووتنی عێراق بووه، ساڵی ١٩٧٢ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری تووتن بووه، له ٦ی شوباتی ١٩٧٢ له‌سه‌ر خواستی خۆی به فه‌رمانێكی كۆماری خانه‌نشین كراوه، له ١٦ی حوزه‌یرانی ١٩٨٣ له شاری به‌غدا كۆچی دوایی كردووه و له شارۆچكه‌ی كۆیه ئه‌سپارده‌ی خاك كراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بووه.