عابد رەشید عەبدولکەریم

عابد رەشید عەبدولکەریم پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی بەرپرسی بنکەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە.


ژیاننامە

عابد رەشید عەبدولکەریم ئەحمەد لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی ڕێیشاو سەر بە ناحیەی سیروانی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی شاری هەڵەبجە بووە و سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاڕی هەڵەبجە بووە، دایکی ناوی بەهیە محەمەدە و خاوەن چوار برا بە ناوەکانی باقی، وەهبی، یەقباڵ و بەهادین و خاوەن سێ خوشکە بە ناوەکانی ڕوناک، بەرهەم و عایشە. بەهادینی برای لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری هەولێر شەهید بووە، عابد ڕەشید لە ساڵی ١٩٨٦ شەهید دەبێت.


خەباتنامە

عابد رەشید عەبدولکەریم ئەحمەد لە ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی سەر بە لقی چواری پارتی دەکات، ساڵی ١٩٨٢ بووتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی وەستا قادر، لە هەمانکاتدا لە ناوچەی هەڵەبجە پلەی بەرپرسی بنکەی وەرگرتووە بۆ کاروباری ڕێکخستن، لە بەرواری ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٨٦ بە هۆی هێرشی حکوومەتی عێراقی بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە ئەحمەدئاوا، عابد ڕەشید و دوو لە هاوسەنگەرانی بە ناوەکانی عەلی کلاشینکۆف و یاسین کەریم شەهید دەبن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر