له‌و كاته‌ی كه حكومه‌تی ئێران توانی به هێرش كردنه سه‌ر كۆماری كوردستان بۆ جارێكی دیكه كۆنترۆلی ئه‌و ناوچه‌یه بخاته ژێر ده‌ستی خۆی، مەلا مستەفا بارزانی و هێزه‌كه‌ی ده‌یانویست له خاكی ئێران خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و بۆ جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له كوردستانی عێراق، به‌ڵام ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بێ كێشه و ده‌رده‌سه‌ری نه‌بوو، له‌و ڕێگه‌یه تووشی چه‌ندین شه‌ڕ و مه‌ترسی بوون. یه‌كێك له‌و شه‌ڕانه كه له‌و كاته له نێوان بارزانییه‌كان و هێزی سوپای ئێران ڕوویدا شه‌ڕی گوجار بوو.
مه‌لا مستەفا بارزانی له ١١ی ئاداری ١٩٤٧ به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكوور ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان تاقی بكاته‌وه و چاویشی به سه‌رۆك هۆزه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌وێت. بۆیه له گوندی ئه‌نبی له ماڵی نووری به‌گی به‌گزاده له گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌كه كۆده‌بێتەوە، له‌وكاته له لایه‌ن سیخۆریك به ناوی هه‌ویركۆ هه‌واڵی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌گاته ورمێ كه سه‌رله‌شكر هۆمایونی له‌وێ بوو بۆیه له‌شكری ئێران دێته ئه‌و ناوچه‌یه و له شه‌وی ١٣ لەسەر ١٤ی ئاداری ١٩٤٧ گوندی گوجاریان گه‌مارۆ ده‌دات. له‌و ڕووداوه مستەفا بارزانی ژماره‌یه‌كی كه‌م له هێزه‌كه‌ی له گه‌ڵی بوونه كه‌سانێك وه‌كو عه‌قید به‌كر عه‌بدولكه‌ریم حه‌وێزی و محه‌مه‌د حسێن هه‌ركی له سه‌رۆك هۆزه‌كانی هه‌ركی و مامۆستا محه‌مه‌د وردی له گه‌ڵ ١٣ كه‌س له پێشمه‌رگه‌كانی بارزانی. كاتێك بازرانی ئاگاداری ئه‌و گه‌مارۆدانه ده‌بێت به‌ره‌و به‌رده‌سور ده‌ڕۆن و به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن و بۆ ڕۆژی دواترێش كه ته‌قه نامێنیت ده‌ڕۆنه ناو گوندی كۆیی و ده‌بینن كه‌س له‌و گونده نه‌ماوه، دوای ماوه‌یه‌ك ئاگادار ده‌بن كه له به‌گزاده‌كان چوار كه‌س كوژراون كه یه‌كێكیان هه‌ویركۆ بوو كه هه‌واڵی بوونی مستەفا بارزانی و هاوڕێیه‌كانی له گوندی گوجار گه‌یاندبووه سه‌رله‌شكر هۆمایونی، له بارزانییه‌كانیش دوو كه‌س شه‌هید ده‌بن كه حاجی محه‌مه‌د هۆستانی و شه‌والی شندۆ شانه‌ده‌ری بوون و سێ پێشمه‌رگه‌ش كه بریتیی بوون له حه‌سۆ میرخان خه‌ردنی و حالی محه‌مه‌د خالانی و مسته‌فا ڕه‌شۆ لیلۆكی بریندار ده‌بن.
ڕۆژی پاشتر به‌گزاده‌كان له‌گه‌ڵ هێزی ئێران و 3 تانك و فڕۆكه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بارزانییه‌كان و هه‌روه‌ها له ورمێ‌ش هێزێك ده‌هات كه ڕێگا له بارزانییه‌كان بگرێت له گه‌لی به‌ندێ. كاتێك بارزانی هه‌ست به‌وه ده‌كات له شوێنه ستراتیژییه‌كاندا هێڵی به‌هێزی به‌رگریكردن دروست ده‌كات له ناوچه‌كانی به‌ری زه‌ر و به‌رزاییه‌كانی هه‌ڤره‌س و كه‌وی زه‌ر. هۆكاری ئه‌و كاره‌ش ده‌گه‌ڕایه‌وە بۆ پاراستنی ئه‌م شوێنانه، چونكه تاكه ڕێگا بوو بۆ ڕزگاربوونی بارزانییه‌كان له هێرشه‌كانی سوپای ئێران، چونكه ته‌واوی خێزانه بارزانییه‌كان له‌و ناوچانه بوون.
سه‌رچاوه‌كان:
١- مسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی یه‌كم 1931-1958، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ،2012.
٢- عه‌قید به‌كر عه‌بدولكه‌ریم حه‌وێزی، گه‌شتێك به كۆماری مه‌هاباد دا ، هه‌ولێر، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چاپی دووه‌م، 2001.