شەڕی ناو شاری ئاکرێ ١٩٨٣

ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ سالی ١٩٨٣ ڕوویدا، دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پلانی داڕشت كه چالاكییه‌ پارتیزانییه‌كانی بگوازێته‌وه‌ ناو شاره‌كان و له‌وێوه‌ گورز له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بدات، تاكو به‌م شێوازەی پارتیزانییه‌ به‌ گوێی حكومه‌تدا بچرپێنێ كه‌ شۆڕشی كورد له‌ توانایدا هه‌یه‌ له‌ هه‌ر شوێن و هه‌ركاتێكدا مه‌ستی بێ ده‌توانێ گورز له‌ دامودزگاكان بوه‌شێنێ و زیانی گیانی و ماددیان پێ بگه‌یه‌نێ.


دیاره‌ شۆڕشی كورد به‌ پێی قۆناغ و هه‌لومه‌رجی ڕۆژگار به‌ بارودۆخی تایبه‌تدا تێپه‌ڕیوه‌، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌ خواست و ویستی شۆڕش پێویستی به ‌شەڕی به‌ره‌ی هه‌بووبێ و شار و ناوچه‌كان ئازاد ده‌كران و هێزی پێشمه‌رگه‌ لێی ده‌مایه‌وه‌ و ئاماده‌كاری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرد، به‌ڵام له‌ دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان هه‌لومه‌رجی دۆخه‌كه‌ وای ده‌خواست كه‌ زۆربه‌ی جار هێزی پێشمه‌رگه به‌ شێوازی شەڕی پارتیزانی به‌ره‌نگاری ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ سه‌ربازی و ئاسایشه‌كانی ڕژێمی به‌عس ده‌بووەوە‌، په‌یامی شۆڕش و گرنگیه‌كه‌ی به‌و جۆره به‌ سه‌رانی حكومه‌ت ده‌گه‌یاند،‌ لێره‌دا گرنگه‌‌ ڕۆڵی ڕێكخستنی ناوشاره‌كان پشتگوێ نه‌خرێ و هه‌میشه‌ له‌به‌ر چاو بگیرێ كه‌ هانده‌ر و ڕێنوێنی چاڵاك بوون بۆ شۆڕش، تاكو كادره‌كانی ڕێكخستن و هێزی پێشمه‌رگه‌ بتوانن به‌ ئه‌ركی شۆڕشگەڕایەتى خۆیان ڕابن، ته‌نانه‌ت بتوانن چاڵاكییه‌ پێشمه‌رگه‌ییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ڵبه‌ته به‌ڕێوه‌چوونی زۆرێك له‌ چاڵاكییه‌كان له‌ ناو شاره‌كان و قوڵایی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت له‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕێكخستنی نهێنی ناوشاره‌كانی شۆڕش به‌ده‌ر نه‌بووه‌([1]).  ‌      ‌   

هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ فه‌رمانده‌یی ملازم بابه‌كر و هۆشیار زێباری هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی چاڵاكییه‌كی پێشمه‌رگانه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاری ئاكرێ، دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا هێزی پێشمه‌رگه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی عێراق ساڵى ١٩٨٣ پلانی لێدانی بنكه ‌و باره‌گاكانی حزبی به‌عسیان له‌ ناو شاری ئاكرێ داڕشت، به‌پێی پلان و نه‌خشه‌ی هێرشه‌كه‌ شوێنه‌كان به‌سه‌ریان دابه‌شكران و له‌ كات و شوێنی دیاركراو هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بنكه‌ و داموده‌زگاكانی به‌عس له‌ شاره‌كه‌، توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م زیانێكی گه‌وره‌ به‌ داموده‌زگاكانی‌ به‌عس بگه‌یه‌نن.

له‌و داستانه‌ هه‌ریه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌كه‌كان عەبدوڵا قادۆ ، سلێمان هه‌رنی، بیلال سورچی، عه‌بدولعه‌زیز ئامێدی، سادق گوێزی، ئه‌حمه‌د شاهین، ڕه‌زا، شیمال زێباری و شیخ ئه‌حمه‌د سورچی به‌شدار بوون، كه‌ ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان گێڕا له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا.

ئه‌نجامی شه‌ڕه‌‌كه به‌ زیانێكی گه‌وره‌ له‌ داموده‌زگاكانی به‌عس کۆتایی هات و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌ دوای خۆیدا هێنا له‌ ناوچه‌كه‌، له‌لایه‌ن هێزی شۆڕشیش شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ناوی شێخ ئه‌حمه‌د سورچی و برینداربوونی دوو پێشمه‌رگه‌ی تر به‌ ناوه‌كانی جاسم زێباری و ئه‌حمه‌د به‌هاركی لێکەوتەوە ([2]).‌


سه‌رچاوه‌:‌

  1. مه‌سعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی چواره‌م، ١٩٧٥-١٩٩٠ شۆڕشی گوڵان، به‌شی دووه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕوكسانا، ٢٠٢١.
  2. غازی عادل گه‌ردی، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ خزمه‌ت بارزانیدا... حه‌جی بێڕۆخ، به‌رگی دووه‌م چاپی دووه‌م، توركیا- ٢٠٢١.

[1] - غازی عادل گه‌ردی، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ خزمه‌ت بارزانیدا... حه‌جی بێڕۆخ، به‌رگی دووه‌م چاپی دووه‌م، توركیا- 2021، ل46.

[2] - مه‌سعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی چواره‌م، 1975-1990 شۆڕشی گوڵان، به‌شی دووه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕوكسانا، 2021، ل61.


بابەتی پەیوەندیدار

شەڕى گەلنازکێ

شەڕى گەلنازکێ ڕووبەڕووبوونەوەى هێزى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى گەورەى سوپاى عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو بوو، بە پاڵپشتى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى لە ٢٤ ئابى ١٩٨٤، لە ئەنجامى هێرشێک کە حکومەتى بەعس کردیە سەر چەند ناوچەیەکى زاخۆ لە دەڤەرى بادینان، دواى هەشت ڕۆژ هێرش و پەلامارى بەردەوام، هێزەکانى حکومەت دووچارى شکستى گەورە بوون و زیانێکى زۆرى گیانى و ماددیان پێگەیشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ

شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ چالاکییەکى پارتیزانیى هێزى پێشمەرگەى سنوورى دەڤەرى بادینان بوو، هێزێکى هاوبەشى هەردوو ڕێکخراوى ڕێنجبەران و شەهید حەمید، سەربە لێژنەى ناوچەى زاخۆى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە نزیک زاخۆ هێرشیان کردە سەر ڕەبایەکى سەربازى و لە ماوەیەکى کەمدا توانیان دەستی بەسەردا بگرن و گورزێکى گەورە بە سەربازانى ڕەبایەکە بگەیەنن، پاشان دەست بەسەر چەک و جبەخانە و بڕێکى زۆر کەلوپەلى سەربازیدا گیرا و دواتر گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان.

زانیاری زیاتر

شەڕى دەشتمرێ ١٩٨٧

شەڕی دەشتمرێ چالاکییەکى پێشمەرگە بوو بەرانبەر بنکەیەکى سەربازیی سوپاى عێراق و تێیدا هێزێکى پێشمەرگەى سەر بە لێژنەى ناوچەى زاخۆ لە شەوى ٩ لەسەر١٠ى شوباتى ١٩٨٧، هێرشیان کردە سەر ڕەبایەیەکى سوپاى عێراق لە نزیک گوندى دەشتمرێ لە ناحیەى ئیبراهیم خەلیل (ڕزگارى) دەڤەرى بادینان و بە ماوەیەکى کەم توانیان بچنە ناو بنکە سەربازییەکە.

زانیاری زیاتر

شەڕى گردە هول ١٩٨٥

ئەو شەڕە گورزێکى توندى هێزى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتى کوردستان لە شۆڕشی گوڵان بوو بەر ڕەبایەکى سوپاى عێراقى کەوت، لە شەوى ١٢ لەسەر١٣ى ئابى ١٩٨٥، کاتێک کە هێزێکى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبى شیوعی، جەولەیەکیان ئەنجام دا بۆ ناوچەى باتیفای پارێزگاى دهۆک، بۆ بینین و بەسەرکردنەوەى ڕیزەکانى ڕێکخستن و هاوڵاتیانى ناوچەکە، دواتر بڕیاریان دا چالاکییەکى پارتیزانى ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەش ڕەبایەى (گردە هول)یان دەستنیشان کرد

زانیاری زیاتر

شەڕی گوندی زێوکێ ١٩٨٣

شەڕى گوندی زێوکێ لە شۆڕشی گوڵان و لە ١٥ى نیسانى ١٩٨٣ لە دەڤەرى بادینان لە نێوان هێزێکى پێشمەرگە و هێزێکى گەورەى سوپاى عێراق ڕوویدا، سوپای عێراق بە مەبەستى گێڕانەوەى هێز و هەژموونى حکومەت بۆ ناوچەکە هێرشییان کردە سەر گوندى زێوکێ لە ناوچەى مانگێشکێی. کە سوپای عێراق سەرقاڵى پشکنینى گوند بوون، هێزێکى پێشمەرگە کە بە ئەرکى پێشمەرگایەتى لە ناوچەکەدا لە گەڕان و پشکنیندا بوون لە هێرشەکە ئاگادار بوونەوە و هێرشیان کردنە سەر....

زانیاری زیاتر