شەڕی قاڕنێ

له‌ شه‌وی ٢١ی ئاداری١٩٤٧ واته‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی چه‌ژنی نه‌وروزی ١٣٢٦ی هه‌تاوی ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بارزانی‌ به‌ فه‌رمانده‌یی سلێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی‌ و زرار به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی و عه‌لی ئاغا خێرزۆكی و مه‌لكۆ زێرو و مه‌لا شین و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌كانی بارزانی...


له‌ شه‌وی ٢١ی ئاداری ١٩٤٧ واته‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ١٣٢٦ی هه‌تاوی ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بارزانی‌ به‌ فه‌رمانده‌یی سلێمان بەگ دەرگەڵەیى و زرار سلێمان بەگ دەرگەڵەیى و عه‌لی ئاغا خێرزۆكی و مه‌لكۆ زێرو و مه‌لا شین و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌كانی بارزانی وه‌كو مه‌لا عه‌لی ژاژۆكی و حه‌سۆی ببانی بڕیار ده‌ده‌ن كه هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌ی له‌شكه‌ری ئێران له‌ قاڕنێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و ئامانجه‌ دیاریكراوه‌كه‌ به‌ڕێده‌كه‌و‌ن و سه‌ره‌تا سوارانی هۆزی شاروێرانی كه‌ له‌ گه‌ڵ سوپای ئێران بوون به‌ بێ شه‌ڕكردن كێوی كونه‌ماران و قاڕنێ به‌رده‌ده‌ن و به‌ره‌و بالاغچی هه‌ڵهاتن، له‌ ئه‌نجامدا كێوی كونه‌ماران كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان ڕێگای خانی و سۆفیان و ده‌بووه‌ هۆی مه‌ترسی به‌ سه‌ر ڕێگای نه‌غه‌ده‌ كه‌ ئه‌و كات‌ ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی سوپای ئێرانی تێدا بوو، كه‌وته‌ ده‌ستی بارزانییه‌كان.

هێزی زرار به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی كاتێك ده‌گه‌نه‌ لای چایخانه‌كه‌ی قاڕنێ و ده‌بینن ژماره‌یه‌ك جاش و سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری ئێرانی له‌وێ دانیشتونه‌، پێشمه‌رگه‌كان‌ به‌ نارنجۆك هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و چایخانه‌یه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌و سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانه‌ ده‌كوژن و ژماره‌یه‌كیش به‌دیل ده‌گرن و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ست ده‌گرنه‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی قاڕنێ و ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی بنكه‌ی له‌شكه‌ر و چل ویه‌ك هێستر ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌توانن ئازوقه‌ی له‌شكه‌ره‌كه‌ كه‌ له‌ ناو مزگه‌وتی قاڕنێ بوو سواری هێستره‌كان و سێ عاره‌بانه‌ی گامێش بكه‌ن و به‌ره‌و ئالیاوا ڕە‌وانه‌ بكه‌ن. ئاگاداری ئه‌وه‌ش ده‌بن كه‌ ٧سه‌ربازی سوپا خۆیان له‌ ماڵی موختاری قاڕنێ شاردۆ‌ته‌وه‌ بۆیه‌ پێشمه‌رگه‌كان ده‌ڕۆن و ئه‌و سه‌ربازانه‌ش به‌دیل ده‌گرن. ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی هێزی ز‌رار به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌ییش به‌شێك بوو له‌و زه‌بره‌ كوشنده‌یه‌ی كه‌ سلێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی نێوان ئه‌غه‌ده‌ و خانه‌‌ له‌ هێزی سوپای ئێران ده‌وه‌شێنێت و به‌و هۆیه‌وه‌ په‌نجا سه‌رباز ده‌كوژرێت و چلی تریش به‌ دیل ده‌گیرێن و ڕە‌وانه‌ی شنۆ ده‌كرێن.   

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕە‌ و دوای یه‌ك ڕۆژ له‌و ڕووداوه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ سوپای ئێران به‌ ڕە‌وانه‌كردنی هێزی پاڵپشتی بۆ ناوچه‌كه‌ كه‌ بریتی بوو له‌ هه‌نگی ٢٢كرماشان به‌ فه‌رمانده‌یی سه‌رهه‌نگ غه‌فاری و به‌ پاڵپشتی دوو تانك و یه‌ك تۆپی ٧٥میلی مه‌تر دێنه‌ ناو شاری نه‌غه‌ده‌ و دژه‌ هێرشێك بۆ دووباره‌ گرتنه‌وه‌ی كێوی كونه‌ماران و ئازاد كردنی ڕێگای گشتی و گه‌یاندنی پێداویستی بۆ سه‌ربازگه‌ی سۆفیان به‌ڕێده‌كه‌ون، له‌ شه‌ڕێكی دژوار كه‌ له‌ نێوان بارزانییه‌كان و سوپای ئێران ڕوویدا بۆ جارێكی دیكه‌ ئێرانییه‌كان ده‌توانن كۆنترۆلی كێوی كونه‌ماران بكه‌ن. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ ئێرانییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ گرنگ بووه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنی گرتنه‌وه‌ی كونه‌ماران كه‌ ناوی سه‌رهه‌نگ بیگله‌ری بووه‌ پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ده‌كرێته‌ سه‌رتیپ. هه‌رچه‌نده‌ كه‌ سوپای ئێران له‌ دوای ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی به‌رفراوان ده‌توانێت كونه‌ماران بگرێته‌وه،‌ به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌و هێرشه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن بارزانییه‌كان كرابووه‌‌ سه‌ر كونه‌ماران و قاڕنێ به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه‌ هه‌تا ماوه‌یه‌ك هه‌موو جموجووڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران ڕاده‌گیردرێت و له‌ ڕووی خۆراك و وره‌ی پێشمه‌رگه‌كانیش به‌رز ده‌بێت.


سه‌رچاوه‌كان:

١- حسینعلی رزم آرا، فرهنگ جغرافیایی ایران(آبادیها)استان ٣و٤آذربایجان،تهران، انتشارات دایره‌ جغرافیایی ستاد ارتش،١٣٣٠.

٢- زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی، بیره‌وه‌رییه‌كانم له‌ ساڵانی(١٩٤٣-١٩٧٧)، سلێمانی،چاپخانه‌ی ڕە‌هه‌ند،٢٠٠٢.

٣- عه‌باس غه‌زالی میرخان، له‌ مه‌هاباده‌وه‌ تا  گاده‌ر،هه‌ولێر،چاپخانه‌ی مناره‌،چاپی دووه‌م،٢٠٠٧.

٤- سپهبد محمد كاظمی، سرهنگ ٢ستاد منوچهر البرز، تاریخ پنجاه ساله‌ نیروی زمینی شاهنشاهی ایران، تهران،٢٥٣٥.

٥- مسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی یه‌كم ١٩٣١-١٩٥٨ ، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ،٢٠١٢.


بابەتی پەیوەندیدار

شەڕى چیاى بەڕانشێ ١٩٨٦

شەڕى بەڕانشێ چالاکییەکى پارتیزانى هێزى پێشمەرگە بوو لەسەر ڕێگاى سەرەکى چیاى بەڕانشێ نزیک گوندى گرێ بیێ، لەو چالاکییەدا هێزێکى پێشمەرگەى ناوچەى زاخۆى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ١٥ى تشرینى دووەمى ١٩٨٦ بۆسەیەکیان لەسەر ڕێگاى سەرەکى دانایەوە، بۆ لێدان لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانى هێزەکانى ڕژێمى بەعسى داگیرکەر.

زانیاری زیاتر

شەڕى شیڤێ ١٩٨٧

شەڕى شیڤێ ڕووبەڕووبوونەوەى هێزى پێشمەرگە و هێزى چەکدارانى بەکرێگیراوى ڕژێمى بەعس لە ٢٥ى ئایارى ١٩٨٧، کە بە نیازى وێرانکارى و ڕوخاندنى گوندى شیڤێ هێرشیان کردە سەر گوندەکە، هێزى پێشمەرگەش بەرەنگاریان بووەوە و لە ماوەى دوو کاتژمێرى شەڕدا هێزى چەکدارانى بەکرێگیراو شکستیان خوارد و ڕایانکرد، چوار لاشەیان لە مەیدانى شەڕ بەجێهێشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى گوندى بادێ ١٩٨٣

چالاکییەکى پارتیزانى هێزى پێشمەرگە دژى هێزەکانى ڕژێمى بەعسە، هێزێکى پێشمەرگەى لێژنەى ناوچەى دهۆک و ڕێکخراوەکانى هورمز مەلیک و تاهر زێوەیی لە شەوى ١١ لەسەر ١٢ى کانوونى یەکەمى ١٩٨٣ هێرشیان کردە سەر ڕەبایەى گوندى بادێ، لە ماوەیەکى کەمدا دەستیان بەسەرداگرت و ئاگریان تێبەردا، تەواوى سەربازانیان کوشت و چواریشیان بەدیل گرتن، پاشان شوێنەکەیان جێهێشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى ڕەبایەى گرێ ئیسفکا ١٩٨١

چالاکییەکى پارتیزانى بوو کە هێزێکى پێشمەرگە لە شەوێکى تشرینى دووەمى ١٩٨١ هێرشیان کردە سەر ڕەبایەى گرێ ئیسفکا لە دەڤەرى بەروارى باڵا، لە ماوەیەکى کەمدا توانیان دەستى بەسەردا بگرن و ژمارەیەک سەربازى ڕەبایەکەیان کوشت و دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنى و کەلوپەلى سەربازیدا گرت، پاشان شوێنەکەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە بنکەکانیان.

زانیاری زیاتر

شەڕی دەڤەری سندیا ١٩٨٧

ئەم شەڕە لە ئەنجامى هێرشێکى بەربڵاوى سوپاى عێراق بە پاڵپشتى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى و جاشەکان بۆ سەر دەڤەرا سندیا ڕوویدا، هێزى پێشمەرگەى کوردستان بۆ پاراستنى ناوچەکە لە ڕوخان و وێرانکارى گوندەکان، لە ٥ى نیسانى ١٩٨٧ ڕووبەڕووى هێزەکانى حکومەت بووەوە، ئەنجامى شەڕەکە بە سەرکەوتنى هێزى پێشمەرگە و شکستى هێزە عێراقیەکان کۆتایی هات.

زانیاری زیاتر