دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ١٦ی ئابی ١٩٤٦، ڕێكه‌وتێكه له مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی پارتی و به‌شێكه له یاده‌وریه‌كانی، ساڵانه ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگر و پێشمه‌رگه‌كانی به جۆش و خرۆشه‌وه له یادی دامه‌زراندنیدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، زۆر جاری واش هه‌بوو ئه‌و بۆنه‌یه به شێوازێكی تر یاد ده‌كرایه‌وه، كه پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌ستا به ئه‌نجامدانی چاڵاكی پارتیزانی و هێرشی ده‌كرده سه‌ر بنكه و مۆڵگه و دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌كانی سوپای عێراق و زیانی زۆری پێ ده‌گه‌یاندن،
یه‌كێك له‌و چاڵاكیانه‌ی پێشمه‌رگه له یادی ئه‌و بۆنه‌یه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ستا به داڕشتنی نه‌خشه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كی پارتیزانی، ئه‌ویش وه‌شاندنی گورزێك بوو له ده‌زگا و دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌كانی به‌عس، ئه‌و چاڵاكیه‌ی پێشمه‌رگه هێرش كردن بوو بۆ سه‌ر ڕه‌بایه‌كانی سوپای عێراق له‌سه‌ر رێگای سەید سادق - شانده‌ری، دوای ئه‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر مۆڵگه‌كانیان و شەڕێكی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ كردن، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بوو ئه‌نجامیاندا و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یاندن، پێشمه‌رگه‌كانیش بێ زیان بوون، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له ڕێگادا كه‌وتنه كه‌مینێكی سوپاوه، دوای به‌رگری و شەڕێكی گه‌رم چوار پێشمه‌رگه شه‌هید بوون به ناوه‌كانی (فه‌رمانده ئه‌بوبه‌كر حاجی عوسمان و عه‌لی ڕه‌سول جێگری به‌رپرسی ناوچه و جه‌لال محه‌مه‌د دۆڵه‌سووری و شه‌هاب سان ئه‌حمه‌د).
شایانی باسه پێشمه‌رگه بۆ درێژه‌دان به خه‌بات و تێكۆشان، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی خه‌ڵكی كوردستان هه‌میشه به پلانی توكمه و نه‌خشه بۆ داڕێژراو جه‌نگاوه و چالاکی سه‌ربازی ئه‌نجام داوه، توانیویه‌تی زیانی گه‌وره به دوژمنه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێ له رێگای هه‌ڵكوتانه سه‌ر مۆڵگه و ده‌زگا و دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌كانی حكومه‌تی عێراق، ته‌نانه‌ت له بۆنه و یادهوهریهكانیشدا نه‌یهێشتووه دۆخی سیاسی دوژمنه‌كه‌ی سه‌قامگیر بێ، به‌ڵكو گورزی گه‌وره و زیانی پیگهیاندووه، دیاره ئه‌وه‌ش په‌یامێك بووه بۆ سه‌رانی حكومه‌ت كه شۆڕش به‌رده‌وامی هه‌یه‌و به شێوازی پارتیزانی لێره و له‌وێ درێژه به چاڵاكیهكان دراوه و زیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حكومه‌ت و ڕژێمی به‌عس گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
مه‌سعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی چواره‌م، ١٩٧٥-١٩٩٠ شۆڕشی گوڵان، به‌شی دووه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕوكسانا، ٢٠٢١.
-
ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان: مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان- كۆنگره‌و كۆنفرانس (پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ) چاپی یه‌كه‌م، ٢٠٢١.