شەڕی خێزاڤا ١٩٨١

لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئایاری ١٩٨١ شەڕی خێزاڤا لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپاى ڕژێمی عێراقدا ڕوویدا. کاتێک کە هێزێکى پێشمەرگەى سەربە لیژنەى ناوچەى زاخۆ لە گەڕانێکدا(جولە) بوون لە گوندەکانى ناوچەى باتیفاى دەڤەرى بادینان بۆ جێبەجێ کردنى ئەرکى پێشمەرگایەتى، لە گوندى خێزاڤا ڕووبەڕووى هێزێکى سەربازیی سوپای رژێمى بەعس بوونەوە، دواى شەڕێکى سەخت هێزێکى دیکەى سەربە لیواى باتیفا و دەشتى چیێی سوپای عێراق بەرەو شوێنى ڕوداوەکە بۆ پشتیوانى و هاوکاریى ئەو هێزەى کە لەگەڵ پێشمەرگە لەشەردا بوون، هاتن.


لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە و سەرکردە سەربازییەکانی شۆڕش ئاوارەی وڵاتی ئێران بوون بەڵام ئەمە هەرگیز بەواتای کۆتایی خەبات لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆیی بۆ کوردستان نەبوو و جارێکیتر لە ئاوارەییەوە دەست بە ئامادەکارییەکانی سەرهەڵدانەوەی شۆڕش کرایەوە. لە ئابى ١٩٧٩ هێزى پێشمەرگە بە مەبەستى چالاککردنەوەى ڕێکخستنەکانی حزب بۆ بادینان نێردرایەوە. لە گەڕانەوەیاندا ئەرکیان گەڕان بوو بە ناو گوند و لادێکاندا بۆ بوژاندنەوەى ڕێکخستنى نهێنى و ئەنجامدانى چالاکیى پێشمەرگانە(١)، وەکو دیارە لەو ماوەیەدا هێزى پێشمەرگە لە چوارچێوەى  ڕێکخستنى حزبیدا وەک لق و ناوچە و ڕێکخراو، ڕێکخرابوو(٢).

      لە مانگى ئایارى ١٩٨١ هێزێکى پێشمەرگەى هەردوو ڕێکخراوى شەهید شهیاز ساڵح و شەهید مەحمود یوسف کە سەربە لیژنەى ناوچەى زاخۆ بوون، لە گەڕانێکدا(جولە) لە گوندەکانى ناوچەى باتیفا بۆ ئەنجامدانى چەند ئەرکێکى شۆڕش، لە ٢٥ى مانگ گەیشتنە گوندى منینێ، کە شەویان بەسەرداهات بەشێک لە هێزەکەى پێشمەرگە بەرەو گوندى خیزاڤا چوون بە مەبەستی کڕینى ئازوقە و پێداویستیی ڕۆژانە. ئەو گوندە لە نزیک چاودێریى هێزە سەربازییەکانى ڕژێمى بەعس بوو، بۆیە هێزەکەى پێشمەرگە زۆر بە وشیارییەوە دابەشى سەر سێ دەستە بوون، تاکو بتوانن پارێزگارى لە خۆیان بکەن ئەگەر هێزى سەربازیی ڕژێم ڕووبوڕوویان ببێتەوە. بۆ ئەمەش دەستەیەکیان بۆ شوێنێک بە ناوى چەم جهور و دەستەی دووەمیان بۆ شوێنێکىتر بە ناوى فەرامۆک و دەستەى سێیەمیان بۆ دوکانى گوندەکە بۆ کڕینى کەل و پەل و پێداویستی ڕۆیشتن، پێشمەرگەکانی دەستەی سێیەم لە دەوروبەرى دوکانەکە پەرت و بڵاو بوون و هەندێکیشیان سەرقاڵى کڕینى شتومەک بوون(٣).

      لەم ئان و ساتەدا بینیان کەوا چواردەوریان لەلایەن هێزێکى سەربازیى سوپاى عێراقەوە گیراوە بۆیە هەر فریاى ئەوە کەوتن کە  یەکترى لە دۆخەکە ئاگادار بکەنەوە و زۆرى نەخایاند سەربازانى سوپاى عێراق پێشمەرگەکانیان دایە بەر دەسترێژى گولە و شەڕێکى سەخت لەنێوانیاندا ڕوویدا. سەربازان هێرشیان کردە سەر پێشمەرگەکان کە لە دوکانەکە ئابلۆقە درابوون، نزیکەى چوار تا پێنج سەرباز کەوتنە بەر سێرەى لوولەى تفەنگەکانى پێشمەرگە و هەموویان پێکران و کەوتنە خوارەوە، لەگەڵ تەقەی سەربازان، ئاگر لە خانووى هاوڵاتیان بەربوو. دیارە پێکرانى ئەو سەربازانەى کە هێرشیان کردە سەر دوکانەکە دەرفەتى دایە پێشمەرگەکان تاکو خۆیان کۆ بکەنەوە و بەرگرى بەهێز بکەن، بەڵام لەم کاتەدا هەموو ئەو هێزەى کە گوندەکەیان ئابۆقەدابوو هێرشیان کردە سەر پێشمەرگەکان. هاوکات هێزى دیکەى سەربازیى سەربە  لیواى باتیفا  و دەشتى چیێ بەرە و شوێنى ڕوداوەکە بۆ پشتیوانى و هاوکاریى هیزەکەیان هاتن.

       کاتێک هێزى پێشمەرگە دۆخەکەیان بەو شێوەیە بینى کە هێزێکى زۆرى سەربازان لە گوندەکە هەبوون و هێزێکى دیکەش بەهانایانەوە دێن، بیرىان لەوە کردەوە کە ئابلوقەکە بشکێنن و خۆیان ڕزگار بکەن. لەم کاتەدا بە سەربانی ماڵەکان و لە کۆڵانەکانى گوندەکەدا خۆیان دەربازکرد و گەیشتنەوە هاوڵەکانى دیکەیان کە پێشتر لە دوو شوێندا جێگیر بووبوون. دواتر هەموو بەیەکەوە خۆیان ڕزگارکرد و بەبێ زیان گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان(٤).


سەرچاوەکان:

١- مه‌سعود بارزانی: بارزانی و بزوتنه‌وەی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی چوار‌م، ١٩٧٥-١٩٩٠ شۆڕشی گوڵان، به‌شی دووە‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕوكسانا، ٢٠٢١.

٢- محەمەد مراد: خەباتا چیا، بیرهاتن و سەرهاتیێن شۆڕەشا گولانێ دناڤبەرا ساڵین (١٧٦-١٩٨٩)دا، چاپخانا کوردستانێ – زاخۆ، ٢٠٠٧.

٣- غازى عادل گەردی: پێشمەرگەیەک لە خزمەت ڕیبازى بارزانیدا حەجى بێڕۆخى، بەرگى دووەم، چاپى دووەم، تورکیا- ٢٠٢١.

                 


بابەتی پەیوەندیدار

چالاکى گەرووى سیتکان ١٩٨٣

چالاکى گەرووى سیتکان بریتى بوو لە ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگەى کوردستان لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق، لە ئێوارەیەکى بەهارى ١٩٨٣ لە گەرووى سیتکانى نزیک چیاى زۆزک، لەماوەیەکى کورتدا هێزەکەى پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر هێزە سەربازیەکە و تێکیان شکاندن و زیانی زۆریان پێ گەیاندن لە کوشتن و بریندار، پاشان شوێنەکەیان جێ هیشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى دیانا ١٩٧٩

شەڕی دیانا، ڕووبەڕوو بوونەوەى مەفرەزەیەکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە شارۆچکەى دیانا، کاتێ کە مەفرەزەکەى پێشمەرگە بەمەستى ئەنجامدانى چالاکیەک کە هێرشکردنە سەر ماڵی خیانەتکارێکى بەکرێگیراوى ڕژێم بە هاوکارى ڕێکخستنە نهێنیەکانى ناوشار، لە ڕێگاى رۆیشتنیان بۆ شوێنى مەبەست دووچارى هێزێکى سەربازى حکومەت بوونەوە کە بازگەیان دنابوو لە شوێنێک بەناوى کەندى دیانا، دواى ماوەیەک لە شەڕ و پێکدادان پێشمەرگە بڕیارى کشانەویاندا لە شوێنەکە دوور کەوتنەوە.

زانیاری زیاتر

شەڕی دەشتى بەرازگر ١٩٧٩

شەڕى دەشتى بەرازگر، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى سوپاى عێراق لەگەڵ هێزێکى پێشمەرگە لەسەر ڕوبارى دەشتى بەرازگر لە دەڤەرى برادۆست، کاتێ کە هێزەکەى پێشمەرگە لە جەولەدا بوو بۆ چەند گوندێکى سنورى ناوچەکە بە مەبەستى بەسەرکردنەوەى ڕێخستنەکانیان، دواى ماویەکى کورت لە شەڕ و ڕووبوڕوو بوونەوە هێزەکەى سوپاى عێراق شکستیان خواردو بە ژمارەیەک کوژرا و بریندار مەیدانى شەڕەکەیان چۆلکرد و ڕایانکرد.

زانیاری زیاتر

شەڕی بنارى چیاى پیران ١٩٧٩

شەڕى بنارى چیاى پیران، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە بەهارى ١٩٧٩، کاتێ کە هێزەکەی پێشمەرگە لە چالاکیەکى پارتیزانى ڕفاندنى پێنج ئەندازیارى پڕۆژەیەکى ڕێگاوبان دەگەڕانەوە، لە بنارى چیاى پیران نزیک مێرگەسۆر لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپا بە یەک گەیشتن، شەڕێکى گەرم بۆ ماوەى دوو کاتژمێر لە نێوانیاند دروست بوو، ئەنجامى شەڕەکە کوژرانى چوار لە ئەندازیاران و ژمارەیەک کوژرا و بریندارى سەربازانى سوپاى لێ کەوتەوە هێزەکەى پێشمەرگەش بێ زیان لێى دەرچوون تەنها یەکێک بە سو

زانیاری زیاتر

شەڕى گوندى هەسنان ١٩٧٥

شەڕى گوندى هەسنان، ڕووبەڕوو بوونەوى هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە ١٣ى ئازارى ١٩٧٥ لە گوندى هەسنان لە بنارى چیاى حەسەن بەگ، کاتێ کە سوپاى عێراق هێرشیکى بەربڵاوى کردە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە بە پشتیوانى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى بە مەبەستى دەستگرتن بە سەر گەرووى بێشەو چیاى حەسەن بەگ، کە دوو خاڵى ستراتیژى ناوچەکە بوون.

زانیاری زیاتر