شەڕی بنارى چیاى پیران ١٩٧٩

شەڕى بنارى چیاى پیران، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە بەهارى ١٩٧٩، کاتێ کە هێزەکەی پێشمەرگە لە چالاکیەکى پارتیزانى ڕفاندنى پێنج ئەندازیارى پڕۆژەیەکى ڕێگاوبان دەگەڕانەوە، لە بنارى چیاى پیران نزیک مێرگەسۆر لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپا بە یەک گەیشتن، شەڕێکى گەرم بۆ ماوەى دوو کاتژمێر لە نێوانیاند دروست بوو، ئەنجامى شەڕەکە کوژرانى چوار لە ئەندازیاران و ژمارەیەک کوژرا و بریندارى سەربازانى سوپاى لێ کەوتەوە هێزەکەى پێشمەرگەش بێ زیان لێى دەرچوون تەنها یەکێک بە سو


      لە دواى هەرەسى شۆڕشى ئەیلول ساڵى ١٩٧٥ هێندەى نەخایاند جارێکیتر شۆڕشى کورد سەرى هەڵدایەوە، چالاکیەکانى بە شێوەى پارتیزانى درێژە پێدا، لە ژێر ناوى  شۆڕشى ٢٦ى گوڵان، ساڵى ١٩٧٩ هێزى پێشمەرگە لە چوارچێوەى دەستە و مەفرەزەى تایبەت لە وڵاتى ئێرانەوە نێردرانەوە بۆ ناوچەکانى باشورى کوردستان بە مەبەستى چالاکردنەوەى ڕێکخستنى حزبى و پێشمەرگایەتى، بەو پێیەى کە لە دواى هەرەسى شۆڕشى ئەیلوول زۆربەى سەرکردە و پێشمەرگە و بەرپرسانى پێشمەرگە ئاوارەى وڵاتى ئێران بوون. لە گەڕانەوەیاندا ئەرکیان گەڕان بوو بە ناو گوند و لادێکان بۆ بوژاندنەوەى ڕێکخستنى نهێنى و ئەنجامدانى چالاکى پێشمەرگەیی و گەیاندنى دەنگى شۆڕش بۆ ناوە و  دەرەوەى وڵات.

      یەکێک لەو مەفرەزانەى پێشمەرگە کە لە گەڕان (جەولە)ى ناوچەکان بوون، مەبەستى دەڤەرى بارزانى کرد لە ناحیەى گۆڕەتووى نزیگ قەزاى مێرگەسۆر بە فەرماندەی دکتۆر عبدالرحمن زرارى، وەک لەو سەرچاوەیەدا ئاماژەى بۆ دەکا دیارە لەو شوێنەدا ڕژێمى عێراق تیمێکى ئەندازیارى ڕێگا و بانى جێگیر کردبوو کە پێکهاتبوون لە پێنج ئەندازیار، بۆ دروستکردنى رێگایەکى سەربازى بۆ گوندى زێت و ناوچەکانى دەوروبەر، تاکو بەئاسانى هێزى سەربازى و تانک و زرێپۆشەکانى ڕژێم بگەن بەو ناوچانە بەڵکو بە ئاسانى بتوانن ڕێگری بکەن لە هەڵمەت و چالاکیەکانى پێشمەرگە لە ناوچەکە، ئەندازیارەکان سەربە وڵاتى جیاجیاى وەک (ئۆردنى و مسرى و فەلەستینى و عەرەبێکى بەغدادى و کوردێک) بوون، هەروەها فیرقەیەکى سەربازى هێنابوو بۆ کێوماڵکردنى ناوچەکە و چاودێریکردنى پڕۆژەى ڕێگاکە.

       وەکو لە ئاماژەدا هاتووە بەهارى ١٩٧٩ مەفرەزەى پێشمەرگەى ناوبراو بە پلانێکى توکمەى پارتیزانیەوە خۆیان گەیاندە کامپى ئەندایارەکان بە مەبەستى ڕفاندنیان، لە ماوەیەکى کەمدا توانیان تەواوى ئەندازیارەکان بڕفێنن و شوێنەکە جێ بێڵن، بەڵام دواى ماوەیەک هێزە سەربازیەکە لە ڕێگاى یەکێ لە سەربازەکان کە سەردانى کامپى ئەندازیارانى کردبوو لە ونبوونیان  ئاگادار بوونەوە و دەستبەجێ هێزیان کۆکردەوەو کەوتنە ئامادەکارى، لە ئان و ساتێکدا هێزەکەى سوپاى عێراق کەوتنە جوولە و گەڕان بە دواى ئەندازیاران، لەبەر ئەوەى هێزەکەى پێشمەرگە بە تەواوى دوو نەکەوتبوونەوە لە ناوچەکە لەگەڵ سەربازان تێکگیران و ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و شەڕ لەنێوانیاندا دەستى پێکرد.

عەبدولڕەحمان حاجى کە یەکێکە لە پێشمەرگەکانى بەشداربووى چالاکیەکە لەسەر چۆنیەتى ڕفاندنى ئەندازیاران و پاشان ڕووبەڕوونەوەى هێزى سەربازى بۆمان هاتە دوان، ووتى: ئێمە مەفرەزەیەکى پێشمەرگە بە فەرماندەى دکتۆر عەبدولڕەحمان زرارى لە گەڕان (جەولە)یەکى پارتیزانیدا بووین لە ناوچەکە، پلانى ڕفاندنى ئەندازیارانى کامپی گۆڕەتوومان داڕشت، ئامانجى ئەنجامدانى چالاکیەکەش پەکخستنى پڕۆژەى ڕێگاى ناوبراو بوو، چونکە ئەگەر ڕێگاکە وەک چۆن حکومەت پلانى بۆ دانابوو جێ بەجێ بوایە دەبوو بە بەربەستێکى گەورە لەبەردەم جوولە و چالاکیەکانى هێزى پێشمەرگە لە ناوچەکە، لە درێژەى گێڕانەوەیدا ناوبراو ووتى: لە شەوێکى بەهارى ١٩٧٩ بە بنارى چیاى پیراندا هەڵگەراین تاکو گەیشتینە بەرامبەر مێرگەسۆر، ئینجا شۆڕبووینەوە بە ئاراستەى کامپى ئەندازیاران لە گۆڕەتوو، ناوبراو ئاماژەى بەوە کرد کە بە هۆى ئەوەى شارەزایی هەبوو لە زمانى عەرەبى خۆى یەکێک بوو لەو پێشمەرگانەى کە چووە ناو ژوورى ئەندازیارن و یەک بە یەک لە خەوى هەستاندن و هەر پێنجیان ڕاپیچ کردن، بەرەو چیاى پیران هەڵکشان کە دەڕوانێتە سەر ناحیەى گۆڕەتوو قەزاى مێرگەسۆر لە باکورى ڕۆژهەڵاتەوە، کاتێک گەیشتنە سەر چیاکە لیێان دەبێتە ڕۆژ بۆیە ناتوانن درێژە بە ڕۆیشتن بدەن تا دەبێتەوە شەو لەسەر چیاکە دەمێننەوە و خۆیان حەشار دەدەن.

        هێزى سەربازى سوپاى عێراق بۆ دۆزینەوەى ئەندازیاران بە جۆرێک ناوچەکەى تەنى بوو بە چڕی دەگەڕان و ڕێگاو تولە ڕێگایان داخستبوو، بە درێژایی ڕۆژیش لە ئاسمانەوە بە هەلیکۆپتەر بە دواى سۆراغی ئەندازیاران لە گەڕان و پشکنین بەردەوام بوون، کە تاریکى شەو داکەوت هێزەکەى پێشمەرگە دەستیان کرد بە ڕۆیشتن لە سەرى چیا بە دیوى دەشتە هێرت بۆ بنارى چیا شۆر بوونەوە، ناوبراو ووتى: لەبنارى چیا لەگەڵ هێزى سەربازى سوپا بە یەک گەیشتین و ڕووبەڕووی یەکتر بووینەوە بۆ ماوە دوو کاتژمێر شەڕێکى گەرم لە نێوانماندا دروست بوو، لە دواى شەڕێکى سەخت پێشمەرگەکان توانیان هێلى سەنگەرەکانى سوپاى عێراق بشکێنن و خۆیان ڕزگار بکەن، بەڵام لە گەرمەى شەڕەکەدا لە نێوان هەردوو هێز چوار لە ئەندازیارن دەکوژرێن و یەکێک دەمێنیتەوە دەیگەیەننە سەرکردایەتى شۆڕش ، بەپێی زانیارى کە دەست پێشمەرگە کەوتووە سوپا زیانى گیانى هەبووە لە کوژراوو  بریندار بەڵام ژمارەیان نەهاتە زانین، لە هێزەکەى پێشمەرگەش تەنها یەکێک بەسوکى بریندا بوو.


سەرچاوەکان:               

١-مه‌سعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وەی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی چوار‌م، ١٩٧٥- ١٩٩٠ شۆڕشی گوڵان، به‌شی دووە‌م، چاپی یه‌كه‌م، (چاپخانه‌ی ڕوكسانا- ٢٠٢١).

٢-غازی عادل گه‌ردی، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ خزمه‌ت بارزانیدا، به‌رگی دووه‌م، چاپی دووه‌م، توركیا- ٢٠٢١.

٣- سەفەر یوسف میرحاج ژاژۆکى، شەهید دکتۆر عبدولڕەحمان زرارى(بەرکۆلێک لە ژیان و پێشمەرگایەتى)، (چاپخانەی دانیشفەڕ- هەولێر-٢٠٢٢).

٤-دیمانە لەگەڵ عەبدولڕەحمان حاجى، خەڵکى باڵەکایەتى، پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان، بەشداربووى شەڕەکە، سۆران. ٢ى شوباتى ٢٠٢٦.                  


بابەتی پەیوەندیدار

شەڕی دەشتى بەرازگر ١٩٧٩

شەڕى دەشتى بەرازگر، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى سوپاى عێراق لەگەڵ هێزێکى پێشمەرگە لەسەر ڕوبارى دەشتى بەرازگر لە دەڤەرى برادۆست، کاتێ کە هێزەکەى پێشمەرگە لە جەولەدا بوو بۆ چەند گوندێکى سنورى ناوچەکە بە مەبەستى بەسەرکردنەوەى ڕێخستنەکانیان، دواى ماویەکى کورت لە شەڕ و ڕووبوڕوو بوونەوە هێزەکەى سوپاى عێراق شکستیان خواردو بە ژمارەیەک کوژرا و بریندار مەیدانى شەڕەکەیان چۆلکرد و ڕایانکرد.

زانیاری زیاتر

شەڕى گوندى هەسنان ١٩٧٥

شەڕى گوندى هەسنان، ڕووبەڕوو بوونەوى هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە ١٣ى ئازارى ١٩٧٥ لە گوندى هەسنان لە بنارى چیاى حەسەن بەگ، کاتێ کە سوپاى عێراق هێرشیکى بەربڵاوى کردە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە بە پشتیوانى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى بە مەبەستى دەستگرتن بە سەر گەرووى بێشەو چیاى حەسەن بەگ، کە دوو خاڵى ستراتیژى ناوچەکە بوون.

زانیاری زیاتر

بە ئامانجگرتنى کارمەندێکى فەرمانگەى ئەمنى سیدەکان

بە ئامانجگرتنی کارمەندێکى فەرمانگەى ئەمنى شارۆچکەى سیدەکان چالاکیەکى پارتیزانى بوو، کاتێ کە هەواڵ بە هێزى پێشمەرگە گەیشت کە یەکێک لە کارمەندانى فەرمانگەى ناو براو ڕۆژانە هەڵدەستێ بە نواندنى ڕەفتارى ناشرین و هەراسانکردنى دانیشتوانى شارۆچکە، هەستان بە پێکهێنانى مەفرەزەیەک و بە نهێنى خۆیان گەیاندە ناو شارۆچکە، لە ماوەیەکى کەمدا توانیان کارمەندەکەى دائیرەى ئەمن دەستگیر بکەن و بیگەیەننە سەرکردایەتى شۆڕش.

زانیاری زیاتر

داستانى یەکەمى چياى زۆزك ١٩٦٥

داستانى زۆزک شەڕ و ڕووبوڕوو بوونەوەیەکى سەختى نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق بوو لە پایزى ١٩٦٥، سوپاى عێراق بو دەستگرتن بەسەر چیاى چیاکە هێرشێکى گەوروە و بەربڵاوى ئەنجامدا بە هێزێکى گەورە و پاڵپشتى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى، هەرچەندە سەرەتا لە چەند خاڵێکەوە سەرکەوتنى بەدەست هێناو چەند مانگێک تێیدا مانەوە، بەڵام دواتر لە ئایارى ١٩٦٦هێزى پێشمەرگە بۆ گرتنەوەى ئەو شوێنانەى کە لە دەستى دابوون، بە پلانێکى توکمەوە هێرشى کردە سەر ڕەبایە و سەربزیەکانى سوپا، تەواوى شوێنەکانى لێ سەندنەوە زیانى زۆر

زانیاری زیاتر

داستانى دووەمى چياى زۆزك ١٩٧٤

داستانى دووەمى زۆزک لە ئەیلوولى ١٩٧٤ ڕوویدا، سوپاى عێراق بۆ دەستگرتن بەسەر چیاى زۆزک، بە پاڵپشتى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى ژمارەیەک هێرشى گەورە و بەربڵاوى کردە سەر سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە لە دامێن و بەرزاییەکانى چیاکە، دواى دەیان ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادان و تێکشکاندنى چەند هێرشێک و پێگەیاندى زیانى زۆرى گیانى و ماددى بە سوپاى عێراق، توانیان لە تشرینى یەکەمى ١٩٧٤ دەستى بەسەردا بگرن.

زانیاری زیاتر