شەڕی مەندیل

شەڕى مەندیل، هێرشێکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بۆ سەر بارەگاى فەوجى تایبەتى ٦ لە مەندیلى دوورى ٥ کم لە شارى چەمچەمال بوو کە لە شەوى ١٠ لەسەر١١ى کانوونى دووەمى ١٩٨٨، دواى شەڕێکى گەرم توانیان دەست بەسەر بارەگاى فەوجدا بگرن و ژمارەیەک چەکدار بکوژن و ژمارەیەکیش بەدیل بگرن هەروەها بڕێکى زۆرى چەک و تەقەمەنى و کەلوپەل و تفاقى سەربازى دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە بوون.


بەردەوامى چالاکییەکانى پێشمەرگە بە شێوەیەکى بەربڵاو سنوورى شەڕ و پێکدانى نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپا و هێزە چەکدارییە عێراقیەکانى بە جۆرێک فراوانکردبوو کە زۆربەى ناوچە جیاجیاکانى گرتبووە، هەڵبەتە هێزى پێشمەرگە بۆ داکۆکیکردن لە مافى میللەت هەمیشە بە دواى ئەو دەرفەتە گەڕاوە کە لە هەر سوچێک بۆیان بلوێ گورزى کوشندە لە هێزە سەربازیەکانى حکومەت بوەشێنن و پەیامى  ناڕەزایى و هەڵویست وەرگرتن لە هەمبەر پێشێلى مافى  کورد بە ڕای گشتى بگەیەنن، لە چالاکی ئەو جارەى هێزى پێشمەرگەدا  کە لە شەوى ١٠ لەسەر١١ى کانوونى دووەمى ١٩٨٨ ڕوویدا هێرشێک بوو بۆ سەر فەوجى تایبەتى ٦ لە مەندیل دوورى ٥ کم لە شارى چەمچەمال، دواى ئەوەى کەوا بەرپرسانى هێزى پێشمەرگە ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوەیان کرد دەربارەى ئەنجامدانى چالاکییەک بە مەبەستى وەشاندنى گورزێک بە هێزەکانى حکومەت، پلانى هێرشەکەیان داڕشت پاشان هەڵیان کوتایە سەر بارەگاى  فەوجەکە.

هێرشی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر هێزە سه‌ربازیه‌كانی حکومەتى عێراق بە بەشدارى پێشمەرگەکانى لێژنەى ناوچەکانى چەمچەماڵ، شوان، بازیان، کەلار، ڕێکخراوى ڕەنجدەران و هێزێکى بارەگاى لقى ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، دیارە لەو ماوەیەدا هێزى پێشمەرگە لە چوارچێوەى ئۆرگانى ڕێکخستنى حزبیدا ڕێکخرابوو وەک لق و ناوچە و ڕێکخراو، دواى ئەوەى کە نەخشە و پلان بۆ ئەنجامدانى چالاکى پێشمەرگانە لەو سنوورەدا داڕێژرا، دواى تەواوبوونى ئامادەکاریەکان و دانانى کاتى دەستپێکردن، هێرش بۆ سەر ئەو فەوجەی سوپای عێراق دەستى پێکرد، لەگەڵ یەکەم هەڵمەتى پێشمەرگەدا هێندەى نەخایاند لە ماوەى ٤٠ خولەکدا دەستیان بەسەر بارەگاى فەوجدا گرت، لە ئەنجامدا ١٤ چەکدارى بەکرێگیراو و ئەفسەرێک بە پلەى نەقیب کوژران و ٣٧یان بەدیل گیران، دیارە لەو شەڕەدا زیانەکانى هێزى حکومەت زۆر بوون، ئەوەندەى زانراوە بریتیبوون لە تەقینەوەى کۆگاى فەوج، سووتانى ٤٠ خێمەى سەربازى، سووتانى ٣ ئۆتۆمبێلى جۆرى تۆیۆتا و دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى ئێڤاى سەربازى.

لەو شەڕەدا هێزى پێشمەرگە دەستکەوتى زۆرى هەبوو وەک دەستبەسەرداگرتنى ٢ ئۆتۆمبێلى جۆرى پیکەب نیسان، یەک تۆیۆتاى کڕۆنا، یەک لاندکرۆز، ئۆتۆمبێلێکى گەورەى گواستنەوەى کەلوپەل، ٤ چەکى جۆرى کلاشینکۆف، ٦ (ئاڕ پى جی) و ٤٠ دانە گوللەى (ئاڕ پى جى)، یەک ڕەشاش (ئاڕ بی کەى)، ٢ ئامێرى دووربین و دەزگایەکى تەلەفۆن.

لە تۆمارکردنى ئەو داستانەدا هێزى پێشمەرگە بێ زیان نەبوون، کە تێیدا ٤ پێشمەرگە شەهید بوون بە ناوەکانى ساڵح محەمەد ستار ناسراو بە ڕێبوار کە پێشمەرگەى بارەگاى لق بوو، ڕزگار حەمید پێشمەرگەى لێژنەى ناوچەى چەمچەمال، جەبار غەفور ناسراو بە دێوانە پێشمەرگەى لێژنەى ناوچەى شوان، ساڵح محەمەد ساڵح ناسراو بە مام ساڵح پێشمەرگەى لێژنەى ناوچەى دووز، هەروەها ١٣ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

گومان لەوەدا نیە ئەو جۆرە چالاکییانەى هێزى پێشمەرگە ڕۆڵێکى ئەرێنى و گرنگیان دەگێڕا لەسەر بەرزبوونەوەى ورەى پێشمەرگە و شادى خستنە دڵى جەماوەر، بەوەى کە هێز و بازووى شۆڕش لەو ئاستەدایە هەرکاتێ مەبەستیان بێ لە هەر شوێنێک بێت گورز لە هێزەکانى حکومەت دەوەشێنن، لە هەمان کاتیشدا ترس و دڵەڕاوکێیەکى زۆرى دەخەستە ناو ڕیزەکانى هێزە سەربازیەکان و بە ناچارى بۆ ڕەواندنەوەى ئەو ترس و دڵەڕاوکێیە پەنایان دەبردە بەر تۆپباران و بۆردمانى لادێکانى کوردستان.  


سەرچاوەکان:

١- مه‌سعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وەی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی چوار‌م، ١٩٧٥-١٩٩٠ شۆڕشی گوڵان، به‌شی دووە‌م، چاپی یه‌كه‌م، (چاپخانه‌ی ڕوكسانا- هەولێر- ٢٠٢١).

٢- غازى عادل گەردی، پێشمەرگەیەک لە خزمەت رێبازى بارزانیدا حەجى بیڕۆخى بەرگى دووەم، چاپى دووەم، (تورکیا- ٢٠٢١). 

٣- شیمال زێباری، هندە‌ك ڕاستیێن ڤه‌شارتی د شۆڕشا گولانێدا، چاپی یه‌كه‌م، (چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات- هه‌ولێر- ٢٠١٥).


بابەتی پەیوەندیدار

چالاکى گەرووى سیتکان ١٩٨٣

چالاکى گەرووى سیتکان بریتى بوو لە ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگەى کوردستان لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق، لە ئێوارەیەکى بەهارى ١٩٨٣ لە گەرووى سیتکانى نزیک چیاى زۆزک، لەماوەیەکى کورتدا هێزەکەى پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر هێزە سەربازیەکە و تێکیان شکاندن و زیانی زۆریان پێ گەیاندن لە کوشتن و بریندار، پاشان شوێنەکەیان جێ هیشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى دیانا ١٩٧٩

شەڕی دیانا، ڕووبەڕوو بوونەوەى مەفرەزەیەکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە شارۆچکەى دیانا، کاتێ کە مەفرەزەکەى پێشمەرگە بەمەستى ئەنجامدانى چالاکیەک کە هێرشکردنە سەر ماڵی خیانەتکارێکى بەکرێگیراوى ڕژێم بە هاوکارى ڕێکخستنە نهێنیەکانى ناوشار، لە ڕێگاى رۆیشتنیان بۆ شوێنى مەبەست دووچارى هێزێکى سەربازى حکومەت بوونەوە کە بازگەیان دنابوو لە شوێنێک بەناوى کەندى دیانا، دواى ماوەیەک لە شەڕ و پێکدادان پێشمەرگە بڕیارى کشانەویاندا لە شوێنەکە دوور کەوتنەوە.

زانیاری زیاتر

شەڕی دەشتى بەرازگر ١٩٧٩

شەڕى دەشتى بەرازگر، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى سوپاى عێراق لەگەڵ هێزێکى پێشمەرگە لەسەر ڕوبارى دەشتى بەرازگر لە دەڤەرى برادۆست، کاتێ کە هێزەکەى پێشمەرگە لە جەولەدا بوو بۆ چەند گوندێکى سنورى ناوچەکە بە مەبەستى بەسەرکردنەوەى ڕێخستنەکانیان، دواى ماویەکى کورت لە شەڕ و ڕووبوڕوو بوونەوە هێزەکەى سوپاى عێراق شکستیان خواردو بە ژمارەیەک کوژرا و بریندار مەیدانى شەڕەکەیان چۆلکرد و ڕایانکرد.

زانیاری زیاتر

شەڕی بنارى چیاى پیران ١٩٧٩

شەڕى بنارى چیاى پیران، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە بەهارى ١٩٧٩، کاتێ کە هێزەکەی پێشمەرگە لە چالاکیەکى پارتیزانى ڕفاندنى پێنج ئەندازیارى پڕۆژەیەکى ڕێگاوبان دەگەڕانەوە، لە بنارى چیاى پیران نزیک مێرگەسۆر لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپا بە یەک گەیشتن، شەڕێکى گەرم بۆ ماوەى دوو کاتژمێر لە نێوانیاند دروست بوو، ئەنجامى شەڕەکە کوژرانى چوار لە ئەندازیاران و ژمارەیەک کوژرا و بریندارى سەربازانى سوپاى لێ کەوتەوە هێزەکەى پێشمەرگەش بێ زیان لێى دەرچوون تەنها یەکێک بە سو

زانیاری زیاتر

شەڕى گوندى هەسنان ١٩٧٥

شەڕى گوندى هەسنان، ڕووبەڕوو بوونەوى هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە ١٣ى ئازارى ١٩٧٥ لە گوندى هەسنان لە بنارى چیاى حەسەن بەگ، کاتێ کە سوپاى عێراق هێرشیکى بەربڵاوى کردە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە بە پشتیوانى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى بە مەبەستى دەستگرتن بە سەر گەرووى بێشەو چیاى حەسەن بەگ، کە دوو خاڵى ستراتیژى ناوچەکە بوون.

زانیاری زیاتر