شەڕى دەربەند ١٩٨٣

شەڕى دەربەند چالاکیەکى پارتیزانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بوو دژى سوپاى عێراق، کە لە شەوێکى بەهارى ١٩٨٣ هێرشیان کردە سەر سەربازگەى دەربەندى نزیک شارۆچکە چۆمان لە دەڤەرى باڵەکایتى، بە ئامانجى پیشاندانى هێز و بازووى شۆڕش و درێژەدان بە چالاکى پارتیزانى، دواى شەڕێکى نیو کاتژمێری و دروستکردنى پشێوى و ئاڵۆزى لە ناو سەربازگە دەستیان لە شەڕەکە هەڵگرت و شوێنەکەیان جێ هێشت.


گوندى دەربەند دەکەوێتە سەر ڕێگاى هاملتۆن لە نێوان چۆمان و حاجى ئۆمەران، لەو ڕۆژگارەدا حکومەتى عێراق سەربازگەیەکى لەو شوێنەدا جێگیر کردبوو، بە شێوەیەکى گشتى حکومەت تەنها ڕێگا سەرەکیەکانى بەدەستەوە بوو  ڕەبایە و سەربازگەى لەسەر دامەزراندبوون بۆ پارێزگارى لێ کردن و دابینکردى سەلامەتى ڕێگاى هاتووچۆیان، دیارە لەو ڕۆژگارەدا زۆربەى ناوچەکانى دیکەى باڵەکایەتى لە ژێر دەستى هێزى پێشمەرگە بوون، گوندەکانى دەوروبەری چۆمان وەک: سەکران، خۆشکان، بندایزان، ئێنە و موژدەینان، گوندەژۆر، ناوەندە، دۆڵی ڕوست و زۆر شوێنى تر، لەو ماوەیەدا بارەگاى هێزى پێشمەرگەى ناوچەى باڵەکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە گوندى سەکران بوو کە ١٥ – ٢٠ کم لە سەنتەرى شارۆچکەى چۆمانەوە دوور بوو.

      وەکو لە ئاماژەى عەلى وەستا حمەد پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵاندا هاتوو لە کۆتاییەکانى بەهارى ١٩٨٣ هەواڵێک بە هێزى پێشمەرگە گەیشت کە حکومەت هێزێکى زۆرى هێناوەتە باڵەکایەتى و لە سەربازگەى  دەربەندى ئاخنیوە، دیارە ئەوەش بێ هۆکار نەبووە بەڵکو گومانى ئەوەى لێ دەکرا کە پلانێکى لە ژێر سەر بوو بێ، وەک کێوماڵکردنى دەڤەرەکە و ئەو شوێنانەى کە بە ناوچەى ئازادکراو ناسرابوون کە لە ژێر دەستى هێزى پێشمەرگەدا بوون، دواى تاووتوێکردنى هەواڵەکە لە لایەن بەرپرسانى پێشمەرگەوە بڕیار درا کە هێزێک پێکبهێت و هێرش بکرێتە سەر سەربازگەکە، بۆ ئەنجامدانى چالاکی و پیشاندانى هێز و بازووى پێشمەرگە و نانەوەى پشێوى لە سەربازگەکە.

      بۆ جێبەجێ کردنى بڕیارەکە هێزێکى زیاتر لە بیست پێشمەرگە پێکهێنرا بە فەرماندەى نەجمەدین گۆرۆنى بەرپرسى ناوچە، لە شەوێکى کۆتاییەکانى بەهارى ١٩٨٣ خۆیان گەیاندە نزیک سەربازگەکە، دواى ئەوەى کە بە تەواوى لەو شوێنەدا جێگیر بوون کە بۆیان دیاریکرا، کاتى ئەوە هات کە دەست بەکار بن لە جێبەجێ کردنى نەخشەى چالاکى، لە پرێکا بە چەکى سووکى دەستیان دەستڕێژى گوللەیان لە سەربازگە کرد، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر شەڕ بەردەوام بوو، لە ماوەى ئەو نیو کاتژمێرەدا ئاڵۆزى و پشێویەکى زۆریان خستە ناو سەربازگەکە، دیارە ئامانجى سەرەکى لەو چالاکیە هەر ئەوە بوو کە پەیامێک ئاراستەى سوپاى عێراق بکەن کە پێشمەرگە لە دەڤەرى باڵەکایەتى بوونى هەیە و جالاکیەکانى بەردەوامن، لە هەر شوێنێک  کە پێویست بکات گورزیان لێ دەوەشێنن، وێڕاى ئەوەش ترس تۆقاندن خستنە ناو ڕیزەکانیان بەوەى کە هێچ رێگایەک لەبەر دەم چالاکیەکانى پێشمەرگە داناخرێ و ئەوەى مەبەستى بێ ئەنجامى دەدات.

         دواى ئەوەى کە هێزى پێشمەرگە ئەوەى نەخشەى بۆ  دانابوو ئەنجامیدا مانەوەیان سوودى ئەوتۆى نەبوو جگە لە زیان، چونکە سوپاى عێراق وەکو پیشەى هەمیشەیان لە دواى هەر شەڕێک یان هەر چالاکیەکى پارتىزانى تەواوى ناوچەکەى ئاگر باران دەکرد بۆیە بڕیار درا کە شوێنە جێ بێڵن، بەڵام سوپاى عێراق لە باوترین کاردانەوەکانى دەستى کرد بە توپ بارانکردنى ناوچەکە و بە چەکى دۆشکە شوێنى هێرشى پێشمەرگەى سوور کردەوە، لە دەرەنجامى ئەو پەرچەکردارەى سەربازگە تەنها  یەک پێشمەرگە بریندار بوو، ئەوانى تر هەموویان بەسەلامەتى لێی دەرچوون و گەڕانەوە بارەگایان لە گوندى سەکرا، ڕۆژى دوایى سەربازگەى حکومەت کۆمەڵی خەڵکى ناوچەکەى بانگهێشت و لێکۆلینەویان لەگەڵدا کرد کە ئەوانە کێن و لە کوێوە هاتوون، خەڵکى ناوچەکەش پێیان ڕاگەیاندن کە ئێمە پەیوەندیمان بەو هێزەوە نیەو نایان ناسین.


سەرچاوە:

١- چاوپێکەوتنى لەگەڵ عەلى وەستا حمد خەلکانى، پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان، بەشداربووى شەڕەکە، دانیشتووى سۆران، گەڕەکى چەمى ڕیزان، ٤ى ئایارى ٢٠٢٦.


بابەتی پەیوەندیدار

لێدانى ڕەبایەکانى باوەکراوەى پشتى ڕایات ١٩٨١

هێرشکردنە سەر دوو ڕەبایەى پشتى ڕایات چالاکیەکى پێشمەرگەیی پارتیزانى بوو دژى سوپاى عێراق لە دەڤەرى باڵەکایەتى، هێزێکى پێشمەرگەى هاوبەشى پارتی دیموکراتى کوردستان و حزبى سۆسیالیستى کوردستان، لە ڕۆژێکى بەهارى ١٩٨١ هێرشیان کردە سەر هەردوو ڕەبایەکە و زیانى گیانیان پێ گەیاندن لە کوشتیار و بریندار، بە بیانووى ئەوەى کە هەڵسوکەوت و مامەڵەیان توند بوو لەگەڵ خەڵکى ناوچەکەو هەراسانیان دەکردن.

زانیاری زیاتر

شەڕی هەریر ١٩٨٢

شەڕى هەریر چالاکیەکى پارتیزانى هێزى پێشمەگەى لیژنە ناوچەى باڵەکى سەربە لقى دووی پارتى دیموکراتى کوردستان بوو، کە لە شەوێکى هاوینى ساڵى ١٩٨٢ لە دۆڵی بالیسانەوە دابەزینە ناو شارۆچکەى هەریر و هێرشیان کردە سەر بنکەى ڕێکخستنی حزبى بەعس، دواى شەڕێکى زیاتر لە نیو کاتژمێر توانیان زیانى گیانى و ماددى بە ئەندام و پاسەوانانى ڕێکخراوکە بگەیەنن، پاشان شوێنەکەیان جێ هێشت و گەڕانەوە بنکە و بارەگاکانیان لە دۆڵی بالیسان.

زانیاری زیاتر

چالاکى گەرووى سیتکان ١٩٨٣

چالاکى گەرووى سیتکان بریتى بوو لە ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگەى کوردستان لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق، لە ئێوارەیەکى بەهارى ١٩٨٣ لە گەرووى سیتکانى نزیک چیاى زۆزک، لەماوەیەکى کورتدا هێزەکەى پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر هێزە سەربازیەکە و تێکیان شکاندن و زیانی زۆریان پێ گەیاندن لە کوشتن و بریندار، پاشان شوێنەکەیان جێ هیشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى دیانا ١٩٧٩

شەڕی دیانا، ڕووبەڕوو بوونەوەى مەفرەزەیەکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە شارۆچکەى دیانا، کاتێ کە مەفرەزەکەى پێشمەرگە بەمەستى ئەنجامدانى چالاکیەک کە هێرشکردنە سەر ماڵی خیانەتکارێکى بەکرێگیراوى ڕژێم بە هاوکارى ڕێکخستنە نهێنیەکانى ناوشار، لە ڕێگاى رۆیشتنیان بۆ شوێنى مەبەست دووچارى هێزێکى سەربازى حکومەت بوونەوە کە بازگەیان دنابوو لە شوێنێک بەناوى کەندى دیانا، دواى ماوەیەک لە شەڕ و پێکدادان پێشمەرگە بڕیارى کشانەویاندا لە شوێنەکە دوور کەوتنەوە.

زانیاری زیاتر

شەڕی دەشتى بەرازگر ١٩٧٩

شەڕى دەشتى بەرازگر، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى سوپاى عێراق لەگەڵ هێزێکى پێشمەرگە لەسەر ڕوبارى دەشتى بەرازگر لە دەڤەرى برادۆست، کاتێ کە هێزەکەى پێشمەرگە لە جەولەدا بوو بۆ چەند گوندێکى سنورى ناوچەکە بە مەبەستى بەسەرکردنەوەى ڕێخستنەکانیان، دواى ماویەکى کورت لە شەڕ و ڕووبوڕوو بوونەوە هێزەکەى سوپاى عێراق شکستیان خواردو بە ژمارەیەک کوژرا و بریندار مەیدانى شەڕەکەیان چۆلکرد و ڕایانکرد.

زانیاری زیاتر