شەڕى دوکان ١٩٦٩

ساڵى ١٩٦٩ زنجیرەیەک هێرش و پەلامارى هێزى پێشمەرگەى بە خۆوە بینی بۆ سەر سەربازگە و ئەو شوێنانەى کەوا لەلایەن سوپاى عێراق و هێزەکانى سەربە مەکتەبى سیاسى کۆن داگیر کرابوون، پەلاماردانى سەربازگەى دوکان لە لایەن هێزى پێشمەرگەوە لە شەوى ١٩-٢٠ ئەیلوولى ١٩٦٩ یەکێک بوو لە زنجیرەى ئەو هەڵمەتانەى کە پێشمەرگە بەسەر سوپاى عێراقیدا سەپاند و توانیان دەست بەسەر سەربازگەکەدا بگرن، بۆ ماوەیەکیش تێیدا بمێننەوە و زیانى گیانى و ماددى زۆریان پێ بگەیەنن.


سەرکردایەتى شۆڕشی ئەیلوول بیرى لەوە کردەوە دواى لێدانى دامەزراوە نەوتیەکانى باباگوڕگوڕ لە ١ى ئادارى ١٩٦٩ شوێنێکى ستراتیژى دیکەى سوپاى عێراق بکاتە ئامانج بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکى دیکەى پارتیزانى پێشمەرگە، بۆ ئەو مەبەستە سەربازگەى دوکان کە بارەگاى لیوا بوو دەستنیشان کرا و کەوتە بەر سێرەى تفەنگى هێزەکانى پێشمەرگە، دواى دوو مانگ لە مەشقپێکردنى هێزى تایبەت بە چەکى تایبەت، سەرکردایەتى شۆڕش ئەنجامدانى کارەکەى بە هەردوو فەرماندەى پێشمەرگە عەزیز ئاکرەیی و ڕەشید سندی سپارد. بۆ جێبەجێکردنى هێرشەکه‌ شەوى ١٩ لەسەر٢٠ى ئەیلوولى ١٩٦٩ دیارى کرا، سەرەتا وەکو چۆن پلانى بۆ داڕێژرابوو پەلامارەکە لە کات و شوێنى خۆى بەڕێوە چوو و سەرکەوتنى گەورەى بەدەست هێنا، پێشمەرگە توانى دەست بەسەر تەواوى سەربازگەکەدا بگرێت و زیانى زۆر بە سوپاى عێراق بگەیەنن کە تەرمى دەیان سەرباز لە شەڕكەدا بڵاو ببوونەوە و دەیانى دیکەش بەدیل گیران. 

لەم هێرشەدا چەکى قوڕسى وەکو تۆپى ١٢٠ملم و ئار بی جى لە لایەن پێشمەرگەوە بەکارهێنرا، هەرچەندە سەربازگەیەکى جێگیر کە چەندین ساڵ بوو لەو شوێنەدا خۆى قایم کردبوو بە دیوار و تەلبەند و مینڕێژى دەوروبەرى بەڵام پێشمەرگە توانیان بە ماوەیەکى کەم دەستی بەسەردا بگرن و ماوەیەکیش تێیدا بمێننەوە، هەوروەها جگە لە زیانى زۆرى سوپا زیانى زۆریش بەر ئەو هێزە سەربازیانە کەوت کە پارێزگاریان لە سنوورى ئاوى دەریاچەکە دەکرد، بەلەمەکانیان تێکشکێندران و کەوتنە ئاوەکەوە ژمارەیەکى زۆرى سەرباز لە ئاوى دوکاندا خنکان و بە دەیان تەرمیان تێدا مانەوە.

بەڵام هێندەى نەخایاند سەرکەوتنى پێشمەرگە لەم داستانەدا کەم بایەخ کرا و بە ئاقارێکى تردا برا واتا بەشکست کۆتایی هات، ئەویش لە ئەنجامى هەڵە و کەمتەرخەمی هەندێ لە بەرپرسانى پێشمەرگە، هەڵەکەش لەوەدا بوو دواى دەستبەسەرداگرتنى سەربازگەکە ڕێگاى نێوان دوکان و سلێمانییان بە کراوەیی هێشتەوە، چونکە دکتۆر خالید بەرپرسى ئەو هێزە بوو کە کارى بڕینى ڕێگاى خەلەکانى پێ سپێردرابوو، بەڵام بە ئەرکى خۆى هەڵنەستا و فەرمانى بەجێ نەهێنا، لە لایەکى دیکەشەوە تەواوى پێشمەرگەکان لە سەربازگەکەدا کۆبووبوونەوە، هەر ئەوەندەیان بینى لە ناکاوێک هێزى پشتیوانى و بەهاناوەهاتنى سوپاى عێراقى سەربازگەیان دایە بەر ئاگرى تۆپ و تانک و ڕەشاش، لە ئەنجامى تۆپباران و هێرشى سوپاى عێراق پێشمەرگە ناچار بە پاشەکشە بوون و ژمارەیەک شەهید و برینداری لێ کەوتەوە و تەرمیان لە مەیدانى شەڕەکەدا بەجێ مان سوپاش دەستى بەسەر سەربازگەدا گرتەوە.

دیارە کاریگەرى و زیانەکانى پێشمەرگە بۆ سەر سوپاى عێراق لەم شەڕە و شەڕەکانى دیکەى وەکو قەرەداغ و گەرمیان و لێدانى دامەزراوە نەوتیەکانى باباگوڕگوڕ و شەڕى بێستانە و دۆڵى ئاڵانە و پیرەمەگرون و چیاى سورداش و چەندین شەڕى تر، کە سوپاى عێراق بە هاوکارى و پشتیوانى هێزەکانى باڵى مەکتەبى سیاسى کۆن ئەنجامیان دان، سەرەتا توانیان چەند شوێنێک بگرن و تێیدا بمێننەوە، بەڵام هێزى پێشمەرگە بە پلانى توکمەوە ڕووبەڕوویان بووە و زیانى گەورەى پێگەیاندن، ئەمە وایکرد کە بەشێک لە سەرکردە دەستڕۆیشتووەکانى بەعس بگەنە ئەو باوەڕە کە کێشەى کورد بە شەڕ و کوشتار چارەسەر نابێ بەڵکو دەتوانن تەنها لە ڕێگەى گفتوگۆ و ئاشتیەوە خۆیان لێی ڕزگار بکەن، بەو هۆیەوە ڕێککەوتنى ١١ى ئادارى ١٩٧٠ى لێ کەوتەوە.         


سەرچاوەکان:  

١- مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنەوەى ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی سێیەم، بەشی دووەم، شۆڕسی ئەیلوول ١٩٦١-١٩٧٥، چاپخانەى وەزارەتى ڕۆشنبیرى، چ: یەکەم، هەولێر، ٢٠٠٤.

٢- ئارى کەریم، چەند لاپەڕەیەکى زیندوو لە شۆڕشی ئەیلوولدا، چاپخانەى خەبات، دهۆک ١٩٩٩.

٣- سه‌نگه‌ر ئيبراهيم خۆشناو،  ڕوداوه‌ سه‌ربازيه‌كانى شۆڕشى ئه‌يلوول1970-1975، چاپى يه‌كه‌م، هه‌ولێر، 2022.

٤- ئیبراهیم جلال، باشووری كوردستان و شۆڕشی ئه‌یلوول، بنیاتنان و هه‌ڵته‌كاندن، 1961-1975، چاپی چواره‌م، 2021.


بابەتی پەیوەندیدار

چالاکى گەرووى سیتکان ١٩٨٣

چالاکى گەرووى سیتکان بریتى بوو لە ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگەى کوردستان لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق، لە ئێوارەیەکى بەهارى ١٩٨٣ لە گەرووى سیتکانى نزیک چیاى زۆزک، لەماوەیەکى کورتدا هێزەکەى پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر هێزە سەربازیەکە و تێکیان شکاندن و زیانی زۆریان پێ گەیاندن لە کوشتن و بریندار، پاشان شوێنەکەیان جێ هیشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى دیانا ١٩٧٩

شەڕی دیانا، ڕووبەڕوو بوونەوەى مەفرەزەیەکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە شارۆچکەى دیانا، کاتێ کە مەفرەزەکەى پێشمەرگە بەمەستى ئەنجامدانى چالاکیەک کە هێرشکردنە سەر ماڵی خیانەتکارێکى بەکرێگیراوى ڕژێم بە هاوکارى ڕێکخستنە نهێنیەکانى ناوشار، لە ڕێگاى رۆیشتنیان بۆ شوێنى مەبەست دووچارى هێزێکى سەربازى حکومەت بوونەوە کە بازگەیان دنابوو لە شوێنێک بەناوى کەندى دیانا، دواى ماوەیەک لە شەڕ و پێکدادان پێشمەرگە بڕیارى کشانەویاندا لە شوێنەکە دوور کەوتنەوە.

زانیاری زیاتر

شەڕی دەشتى بەرازگر ١٩٧٩

شەڕى دەشتى بەرازگر، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى سوپاى عێراق لەگەڵ هێزێکى پێشمەرگە لەسەر ڕوبارى دەشتى بەرازگر لە دەڤەرى برادۆست، کاتێ کە هێزەکەى پێشمەرگە لە جەولەدا بوو بۆ چەند گوندێکى سنورى ناوچەکە بە مەبەستى بەسەرکردنەوەى ڕێخستنەکانیان، دواى ماویەکى کورت لە شەڕ و ڕووبوڕوو بوونەوە هێزەکەى سوپاى عێراق شکستیان خواردو بە ژمارەیەک کوژرا و بریندار مەیدانى شەڕەکەیان چۆلکرد و ڕایانکرد.

زانیاری زیاتر

شەڕی بنارى چیاى پیران ١٩٧٩

شەڕى بنارى چیاى پیران، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە بەهارى ١٩٧٩، کاتێ کە هێزەکەی پێشمەرگە لە چالاکیەکى پارتیزانى ڕفاندنى پێنج ئەندازیارى پڕۆژەیەکى ڕێگاوبان دەگەڕانەوە، لە بنارى چیاى پیران نزیک مێرگەسۆر لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپا بە یەک گەیشتن، شەڕێکى گەرم بۆ ماوەى دوو کاتژمێر لە نێوانیاند دروست بوو، ئەنجامى شەڕەکە کوژرانى چوار لە ئەندازیاران و ژمارەیەک کوژرا و بریندارى سەربازانى سوپاى لێ کەوتەوە هێزەکەى پێشمەرگەش بێ زیان لێى دەرچوون تەنها یەکێک بە سو

زانیاری زیاتر

شەڕى گوندى هەسنان ١٩٧٥

شەڕى گوندى هەسنان، ڕووبەڕوو بوونەوى هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە ١٣ى ئازارى ١٩٧٥ لە گوندى هەسنان لە بنارى چیاى حەسەن بەگ، کاتێ کە سوپاى عێراق هێرشیکى بەربڵاوى کردە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە بە پشتیوانى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى بە مەبەستى دەستگرتن بە سەر گەرووى بێشەو چیاى حەسەن بەگ، کە دوو خاڵى ستراتیژى ناوچەکە بوون.

زانیاری زیاتر