شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.


عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە شەوکەت حەسکو دۆلەمەری، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. خێزاندارە. ساڵى ١٩٨٤ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لەشارى نەغەدە نیشتەجێبووە. ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لەگوندى خۆشکان نیشتەجێ بووە، ئێستا دانیشتووى شارى هەولێرە.

٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی سەرکردایەتی کاتیی پارتیدا کردووە و لەگەڵ فەرماندە سەفەر سلێمان دۆڵەمەری بۆتە پێشمەرگە. هەمان ساڵ بووەتە پێشمەرگە لە لقی ٢ی پارتى دیموکراتى کوردستان بە فەرماندەیی دکتۆر سەعید ئەحمەد نادر و لە چوارچێوەی مەفرەزە گەڕۆکەکاندا لە دەڤەرەکانى دۆڵەمەری، شێروان، برادۆست و سورچی کاری کردووە. لە ماوەی خەباتیدا بەشداریی چەندین چالاکیی سەربازیدا کردووە، لەوانە: شەڕی مەزنێ لە٢١ی تەممووزی ١٩٨٠، شەڕی ڕێزان ٣١ی ئابی ١٩٨٠، شەڕی گەرووی حەسەن بەگ لە ٣١ی ئایاری ١٩٨١، شەڕی گەرووی خۆشکان باوە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٨١. ساڵی ١٩٨٨دا بەشداریی شەڕی خواکوڕکی کردووە و لە ١٨ی ئابی ١٩٨٨ لە چیای کەتکین بریندار بووە. دوای شەڕەکە گواستراوەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ساڵی ١٩٩١دا لە ڕێگەی حاجی ئۆمەرانەوە گەڕاوەتەوە بۆ بەشداری لە ڕاپەڕین لە ناوچەکانی سۆران و مێرگەسوور، و بەشداری شەڕی کۆڕێی کردووە. دوای هەڵبژاردنەکانی ١٩٩٢، کراوە بە فەرماندەی سریە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ سوپای بارزان وەک فەرماندەی فەوجی یەک لە میحوەرە یەک. ساڵی ١٩٩٧دا پلەی فەرماندەی هێزی ١٠ی فەرماندەیی بارزانی پێدراوە و تا ساڵی ٢٠٠٦ بەردەوام بووە. ساڵی ٢٠١٣دا بەهۆی کەمئەندامبوونی لە ئەنجامی برینەکانی شەڕ چیای کەتکین، سەرقەڵای مزوری و کیشکەی خۆشناوەتی بە پلەی لیوا خانەنشین کراوە.

لە ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، لە کۆنگرەی ١٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى کە بە کورد و کوردستانی کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خالید مەحمود شێخۆ سڵێمان

خالید مەحمود شێخۆ سڵێمان، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی شێخان ناحیەى مەزنێ قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر