شەفیق ئاغا

شەفیق ئه‌حمه‌د عه‌بدولفه‌تاح ئیسماعیل، ناسراو به‌ شەفیق ئه‌حمه‌د ئاغا چه‌له‌بی و شەفیق ئاغا، سیاسه‌تمه‌دار، له‌ هاوكارانی شۆڕشی دووه‌می بارزان بووه‌، ساڵی ١٩٦٦ به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌


شەفیق ئه‌حمه‌د عه‌بدولفه‌تاح ئیسماعیل، ناسراو به‌ شەفیق ئه‌حمه‌د ئاغا چه‌له‌بی و شەفیق ئاغا، سیاسه‌تمه‌دار، له‌ هاوكارانی شۆڕشی دووه‌می بارزان بووه‌، ساڵی ١٩٦٦ لە كۆنگره‌ی حه‌وته‌‌‌می پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، جێگری پارێزگاری كه‌ركووك‌ و ساڵی ١٩٧٤ كراوه‌ته‌ پارێزگاری سلێمانی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه‌، له‌ ٢٧ی حوزه‌یرانی ١٩٨٠ له‌ شاری سلێمانی شه‌هید كرا.


ژیاننامه‌

شەفیق ئه‌حمه‌د عه‌بدولفه‌تاح ئیسماعیل له‌ پارێزگای سلێمانی دایكبووه‌، ده‌رچووی قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌، له‌ بنه‌ماڵه‌ی دوانزه‌ سواره‌ی مه‌ریوانه‌، ساڵی ١٩٣٠ به‌شداری له‌ خۆپیشاندانی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانیدا كردووه‌، ساڵانی (١٩٤٣-١٩٤٥) هاوكاریی شۆڕشی دووه‌می بارزانی كردووه‌، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه‌ كردووه‌.


خه‌باتنامه‌

شەفیق ئه‌حمه‌د عه‌بدولفه‌تاح ئیسماعیل ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه‌ به‌ند كراوه‌، ساڵی ١٩٦٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦٦ به‌رپرسی لێژنه‌ی كارگێڕی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق بووه‌، ساڵی ١٩٦٦ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستان عێراق كراوه‌ته‌ جێگری پارێزگاری كه‌ركووك‌، ساڵی ١٩٦٧ به‌رپرسی لێژنه‌ لقی سێی بووه‌، ساڵی ١٩٦٧ له‌ شاری كه‌ركووك هه‌وڵی كوشتنی درا به‌ڵام ڕزگاری بووه‌، له‌ ٩ی نیسانی ١٩٧٠ له‌دوای ڕێكه‌وتننامه‌ی ١١ی ئادار له‌ نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیستی به‌ فه‌رمانێكی كۆماری كراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی، ساڵی ١٩٧٠ كۆنگره‌ی هه‌شته‌‌‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گوندی ناوپردانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بووه‌، ساڵانی (١٩٧٠-١٩٧٤) ئه‌ندامی لێژنه‌ی لقی چوار پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌.

ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ١ی حوزه‌یرانی ١٩٧١ وه‌ك نوێنه‌ری لێژنه‌ی لقی سێ پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی بوڵگاریا كردووه، له‌ ساڵی ١٩٧٢ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی جگه‌ره‌ی سلێمانی بووه‌‌، ساڵی ١٩٧٤ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ به‌ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای كرماشان بووه بۆ كاروباری په‌نابه‌رانی باشووری كوردستان‌، ساڵی ١٩٧٤ كراوه‌ته‌ پارێزگاری سلێمانی له‌لایه‌ن شۆڕشی ئەیلوولەوه‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی ئێران بووه‌، ساڵی ١٩٧٦ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ باشووری كوردستان و دوور خراوه‌ته‌وه‌ بۆ ڕومه‌یسه له‌ پارێزگای سه‌ماوه‌ له‌ باشووری عێراق‌، له‌ ٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٦ به‌ فه‌رمانێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی پارێزگای واست (واسط) له‌ باشووری عێراق ده‌ستنیشان كراوه‌، تا ساڵی ١٩٧٩ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ری له‌وێ نیشته‌جێ بووه‌، ساڵی ١٩٧٧ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی پارێزگای كووت بووه‌، ساڵی ١٩٨٠‌ له‌ شاری سلێمانی شه‌هید كرا، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فارسی بووه‌.


سه‌رچاوه‌كان:

  1. ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.
  2. مه‌لا به‌ختیار، له‌بری بیره‌وه‌ری، (تاران ـ ناوه‌ندی ڕۆشنگه‌ریی چاودێر ـ ٢٠٢٠ز)، ل ٢٢.
  3. علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الأشتراكي في العراق، الجزء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ٣٨٢.
  4. شه‌هێدێكی هه‌میشه‌ زیندوو، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ١٦٧٨، هه‌ولێر، شه‌مه‌، ٢٦ حوزه‌یرانی ١٩٩٣ز، ل ٤.
  5. ٢٧ حزیران.. ذكری شخصیة وطنیة عراقیة الشهید شفیق احمد اغا الجلبي، جریدة التآخي، دار التآخي للطباعة والنشر، العدد ٤٠١٨، الدورة الثالثة، بغداد، الأحد، ٢٩ حزیران ٢٠٠٣م، ص ٥.
  6. پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك)، هێزی شاره‌زووری پێشمه‌رگه‌ی پاسۆك، ئه‌نتله‌جێنس سیرڤس چ تاونێ له‌ كوردستاندا ده‌گێڕێ، كۆتایی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨١ز، ل ل ١-٢.
  7. ڕه‌فعه‌ت مه‌لا، ڕۆژه‌ ته‌ماوییه‌كان، پێداچوونه‌وه‌ و داڕشتنه‌وه‌ی عه‌بدوڵا كه‌ریم مه‌حمود، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠٠٨ز)، ل ل ٢٨، ٣٤.
  8. هه‌ڤاڵ كوێستانی، ئه‌و ڕۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٣٠٢-٣٠٣.

بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر