شێخ ساڵح فەقێ خدر باس

شێخ ساڵح فەقێ خدر باس، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول، لە ساڵی ١٩٦٢ لە شارۆچکەی سیدەکان شەهید بووە.


شەهید شێخ ساڵح فەقێ خدر باس، لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی دێلزیانی سەربە شارۆچکەی چۆمانی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و خەریکی کاری جوتیاریی بووە.

ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە هێزی باڵەک کە ئەو کات مامۆستا حەمید ئەفەندی بەرپرسی بووە، دەبێتە پێشمەرگە. بەشداریی شەڕەکانی ئەو دەڤەرەی کردووە. ساڵی ١٩٦٢ لە شارۆچکەی سیدەکان لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژێمی عێراقەوە شەهید دەکرێت و هەر لەوێش تەرمەکەی بەخاک دەسپێردرێت.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر