شوکر بەکر ئەحمەد قازی

شوکر بەکر ناسراوە بە (قازی)، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەی جێگری سەرلقی وەرگرتووە و لە شۆڕشی گوڵان پلەی جێگری فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٠ لە دەڤەری خۆشناوەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی جاش و سەربازی ڕژێمی بەعس شەهید بووە.


ژیاننامە

شەهید شوکر بەکر لە ساڵی ١٩٥١ لە گوندی عەلیاوەی سەر بە ناحیەی دێگەڵە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتای بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە ساڵی ١٩٧٦ دوای گەڕانەوەیان بۆ کوردستان دوورخراوەتەوە بۆ باشووری عێراق.


خەباتنامە

شەهید شوکر بەکر لە ساڵی ١٩٦٨ بۆتە پێشمەرگە لە دەستەی شەهید سلێمان بیرێژی کە سەربە هێزی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ دوای ئەوەی شەهید سلێمان بیرێژی پلەی سەرلقی سێی لە بەتالیۆنی یەکی دۆڵی سماقوڵی سەر بە هیزی سەفین وەرگرتووە شەهید شوکر بەکر پلەی جێگری سەرلقی وەرگرتووە.

لە ساڵی ١٩٧٦ دوای دوورخستنەوەیان بۆ باشووری عێراق، شەهید سلێمان بیرێژی مەفرەزەیەکی پێشمەرگە دروست کردۆتەوە و دووبارە ڕوویانکردۆتە شاخ بۆ درێژەدان بە خەبات، هەروەها لەم مەفرەزەیە شەهید شوکر بەکر پلەی جێگری فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە.

شەهید شوکر بەکر لە ڕووبەڕووبوونەوەی جاش و سەربازی ڕژێمی بەعس چوار جار بریندار بووە لە چیای ماکۆک ساڵی ١٩٧٥، لە دەڤەری زرارەتی ساڵی ١٩٧٦، لە دۆڵی گوڵان ساڵی ١٩٧٨ و لە چیای بنەباویان ساڵی ١٩٧٨. لە ساڵی ١٩٨٠ لە گوندی چیوەی دەڤەری خۆشناوەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی جاش و سەربازی ڕژێمی بەعس شوکر بەکر شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر