شاکر عەبدوڵا حەسەن مرعەم

شاکر عەبدوڵا حەسەن مرعەم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە و یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای کێشکەی نزیک ناحیەی دێگەڵە بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.


ژیاننامە

شاکر عەبدوڵا لە ساڵی ١٩٣١ لە گوندی مام خاڵانی دەڤەری زرارەتی سەر بە ناحیەی پیرمام لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە و ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە. خێزاندار بووە و ناوی خێزانی بەهیە یوسفە و خاوەنی چوار کوڕ و دووكچ بووە بە ناوەکانی عەبدولستار، عەبدولقەهار، عەبدولجەبار، عەبدوڵا، نەمام و نەجیبە.


خەباتنامە

شەهید شاکر عەبدوڵا لە ساڵی ١٩٦٤ بۆتە پێشمەرگە لەلای مام ڕەسوڵ فەقی لە هێزی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٦٦ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٨ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ئەوکاتەی عێراق لە دۆڵی سماقوڵی بریندار بووە. لە ساڵی ١٩٧٤ لە تۆپبارانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای کێشکە لە نزیک ناحیەی دێگەڵە، شاکر عەبدوڵا و دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی فاخر و مامەر ئاغای زراری شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر