سەلیم ئەحمەد سەلیم ڕەشۆ

سەلیم ئەحمەد سەلیم ڕەشۆ، ساڵی ١٩١٤ لە دەڤەری ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایکبووە، ساڵی ١٩٤٥ بەشداری شۆڕشی دووەمى بارزانی کردووە، ساڵى ١٩٦١ لەگەڵ هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت، سالی ١٩٩٦ لە لایەن سەرۆک مسعود بارزانی بە مەدالیای بارزانی خەڵات کراوە. ساڵی ٢٠٠٥ کۆچی دوایی کردووە.


سەلیم ئەحمەد سەلیم ڕەشۆ، ساڵی ١٩١٤ لە گوندی  چیێ لەدەڤەری نێروە و ڕێکان سەربەقەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە،

ساڵی ١٩٤٥ بەشداری شۆڕشی دووەمى بارزانی کردووە، ساڵى١٩٦١ لەگەڵ هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول، پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشەوە کردووە و لەشەڕی گەلی زاویتە و شەڕەکانی بادینان لەساڵانی ١٩٦١، ١٩٦٢ بۆ دەرکردنی سوپای عێراق و جاشەکان لەناوچەکە بەشدارى کردووە. سینار ئەحمەدی برای لە ساڵی ١٩٦١ شەهید بووە.

ساڵی ١٩٦٢ لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی پەڕیوەتەوە بۆ ناوچەی سۆران و دەڤەری باڵەک، لە شەڕی سۆفیەکانی سەربە شێخ ڕەشیدی لۆڵان و شەڕی سەفین بەشداری کردووە، ساڵی ١٩٦٥ لە شەڕی قەرەداغ، شەڕی پیرەمەگرون، شەڕی سەری سپیلک، شەڕی کێوەڕەش، شەڕی دێرێ لەدەڤەری ئامێدی، شەڕی گەلی عەلی بەگ لە ناحیەى دیانا و دەڤەری دۆسکی بەشداری کردووە. ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە شارى نەغەدەى ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ دەبێت و لەوێوە لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕەوانەی شارى سەبزەوار لە پارێزگاى خوراسان کراوە و دواتریش گواستراوەتەوە بۆ شارى شارودی پارێزگاى سمنان.

ساڵی ١٩٧٧ بەشداری شۆڕشی گوڵان دەکات هەر لەو ساڵەدا کوڕێکی بەناوی حەجی سەلیم شەهید بووە. ساڵی ١٩٨٢ لەسەر ڕاسپاردەى ئیدریس بارزانى لەگەڵ دوو کوڕ و برازایەکی و ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکە گەڕاوەتەوە بۆ گەلی ڕەش، چیای برادۆست، ناوچەی خواکوڕک و بەشێوەی مەفرەزەی گەڕۆک دەستی لەدوژمن وەشاندووە. ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستانى دژى دامودەزگاکانى حکومەتى عێراق کردووە.

لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی بەهۆی ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کورد و کوردستان و ڕێبازی بارزانی کردووە، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە. لە ڕۆژی ٢١ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٥ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر