سەلیم زاهر خەلیل

سەلیم زاهر خەلیل، له‌ ساڵی ١٩٩٢ له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندیكردنی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ساڵی ١٩٩٧ له‌ سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان له‌ شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ شه‌هید ده‌بێت.


ژیاننامه‌

شه‌هید سەلیم زاهر خەلیل، له‌ ساڵی ١٩٧٦ له‌ گوندی كه‌كله‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵی ١٩٩٧ له‌ سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان له‌ شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ شه‌هید ده‌بێت.


خه‌باتنامه‌

شه‌هید سەلیم زاهر خەلیل، له‌ ساڵی ١٩٩٢ له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندیكردنی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان .

یه‌كێك بووه‌ له‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ له ‌پڕۆسه‌ی چه‌سپاندنی یاسا و پارێزگاریكردن له‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری كارای هه‌بووه‌ و هه‌وڵیداوه‌ شوێنده‌ستی له‌و قۆناغی مێژووی خه‌باتی شارستانی كورد  له‌ ناوچه‌كه‌یان رۆڵی به‌رچاویی هه‌بووه‌.سه‌لیم زاهر دواین ئه‌ركی له‌ سنووری سیده‌كان ده‌بێت و له‌ یه‌كێك له‌ شه‌ڕه‌كانی ساڵی ١٩٩٧ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ كه‌ له‌ جوتكێ سپیندارا له‌ گه‌لی ڕه‌ش ڕوویدا، شه‌هید ده‌بێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر