سەعید حەسەن سەعید

سەعید حەسەن سەعید ناسراو بە سەعید حەسەن بەگ، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە چیای دێل لە سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە شەهید کراوە.


شەهید سەعید حەسەن سەعید ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی لێلکانی قەزای سیدەکان سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەدایک بووە، خوێندەواری هەبووە، خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگە لە سوپای سیدەکان کردووە و دەکرێت بە فەرماندەی بەتالیۆن، لە شەڕەکانی دەڤەری سیدەکان و باڵەکایەتی بەشداری کردووە،  لە ڕۆژی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە چیای دێل لە سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە شەهید کراوە. 


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر