سەردار ئەمیر عاز عەزیز

سەردار ئەمیر عاز عەزیز، لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری ‌هەولێر لە دایکبووە. پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە چیای قەندیل شەهید بووە.


ژیاننامە

سەردار ئەمیر عاز عەزیز لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری ‌هەولێر لە دایکبووە. تا قۆناغی ئامادەیی خوێندووە. بەیەکەوە لەگەڵ باوکی لە یەک رۆژدا شەهید دەبن. دایکی ناوی مەیاس حەمەدە و خاوەنی دوو برایە بە ناوەکانی سالار، فەرهاد و سێ خوشک بە ناوەکانی چنار، بێخاڵ، مهابات.


خاباتنامە

سەردار لە ساڵانی ئاوارەیی دەبێتە هاوکار و پاسەوانی باوکی کە شەهید کاکۆ یە و سەرقاڵی کاری سیاسی دەبن.

لە ساڵی ١٩٨١ دەبێتە پێشمەرگە و چەک هەڵدەگرێت و لەگەڵ هێزەکەی باوکی روو لە سنورەکانی کوردستان دەکاتەوە.

لە بەرواری ١٣ی ئابی ١٩٨٣ لە چیای قەندیل لە پشت گوندی لێوژە لە رووبەڕووبوونەوەی هێزێکی زۆری دوژمن و دواى شەڕێکی سەخت، باوکی شەهید دەبێت و ناوبراو لە تەنیشت باوکی هەڵناستێت، تا شەهید دەبێت و کە تێیدا هەریەک لەلە شەڕەکەدا هەریەک لە کەمال، جەمال، قادر، مامەند شەهید دەبن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر