سەربەست سەبری کاکۆ ‌‌حسێن

سەربەست سەبری کاکۆ حسێن لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە، سەر بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٣ دەستگیرکراوە و ڕەوانەی گرتووخانەی ئەبوغرێب کراوە. دواى ئازادبوونى، لە ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی دەکاتەوە بە مەفرەزەکانی لقی دوو. لە ساڵی ١٩٨٨ دەستبەسەر دەکرێت و دواتر شەهید دەبێت.


ژیاننامە

سەربەست سەبری کاکۆ ‌‌‌حوسێن لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقلاوە لەدایکبووە. قۆناغی شەشی ئامادەیی لە بەشی زانستی تەواو کردووە. دایکى ناوى عاسیە ئەحمەد مستەفا بووە، سەربەست سەبرى دوو برا بە ناوەکانی سەرباز سەبری, هەورۆ سەبری و دوو خوشکیش بە ناوەکانی گەلاوێژ سەبری, نەمام سەبری هەبوون.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٨٢ لە ڕێى ئازاد ماوەرانییەوە پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى  پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات، دواتر لە ساڵى ١٩٨٣ ئاشکرا دەبێت و لەلایەن ئەمنى شەقڵاوە دەستبەسەر دەکرێت و پاشان رەوانەی گرتووخانەی ئەبوغرێب دەکرێت و سێ ساڵ زیندانی دەکرێت کە بەهۆیەوە هەموو نینۆکەکانی و چەند پەنجەیەکى لەدەست دەدات، تا لە کۆتایی  ساڵی ١٩٨٦ بەر لێخۆش بوون دەکەوێت و ئازاد دەبێت.

لە ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی کردووەتەوە بە مەفرەزاکانی لقی دوو کە ئەوکات مەلا محمد بەرپرسی لق بوو. لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان دوای تەواوکردنی ئەرکێک و گەڕانەوەی بۆ بارەگای لق، دەکەوێتە بۆسەی دوژمنانەوە و دەست بەسەر دەکرێت، دوای یەک مانگ لە زیندانیکردن و ئەشکەنجەدانی، شەوێک کە خەریکى گواستنەوەى دەبن لە پشت گوندى ئەسپیندارەى خۆشناوەتى گولە بارانى دەکەن و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر