ژیاننامە
سه‌رباز نادر عه‌لی موراد، ناسراو به (سه‌رباز هه‌ورامی)، لە شارى هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاواره‌ی شانشینی ئێران بووه، ساڵی ١٩٧٦ به ناونیشانی هاوكار (مددیار) كاروباری په‌نابه‌ر‌انی باشووری كوردستانی له قایممه‌قامیه‌تی كه‌ره‌جی سه‌ر به پاڕیزگای تارانی راپه‌ڕاندووه. ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و فارسییه.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨٨ كارگێڕی لێژنه‌ی لقی هه‌شتی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه. ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى پارتی دیموكراتی كوردستان به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه.
له ڕێككه‌وتی ٢٨ ته‌موزی ٢٠٠١ به‌شداری كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی ده‌یه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له هۆڵی ڕۆشنبیری شاری هه‌ولێری كردووه، له ڕێكه‌وتی ١٠ ئه‌یلولی ٢٠٠١ به‌شداری كۆنگره‌ی سێیه‌می په‌روه‌رده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین (هه‌ولێر)ی شاری هه‌ولێری كردووه، له ڕۆژی سێشه‌مه ٩ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠٣ به‌شداری له كۆنفڕانسی په‌ره‌پێدانی ئابووریی كوردستان له شاری هه‌ولێر كردووه.
ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه.
له به‌رهه‌مه‌كانی :
١- بارزانیی نه‌مر له ١٠٠ ساڵی بوونیدا ـ ٢٠٠٣.
٢- ئه‌زمونی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ـ ٢٠٠٧.
٣- پرۆسه‌ی سیاسی گرتنه‌به‌ری ڕێگا سه‌خته‌كان ـ ٢٠٠٩.
سه‌رچاوه‌كان
١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
٢- محمد ملا قادر، ساڵێك له شێخ وه‌سانان و یاداشته‌كانی ڕۆژانی ئاواره‌یی له ئێران، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٦ز).