سلێمان عەبدوڵا محەمەد محەمەدئەمین

سلێمان عەبدوڵا محەمەد محەمەدئەمین ناسراوە بە (سلێمان عەدۆ)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٥ سلێمان و ھاوسەنگەڕێکی لە قەڵاتی شاری ھەولێر لەلایەن ئەمنی ھەولێر دەستگیر کراوون و لە شاری موسڵ سلێمان لە سێدارە دراوە


ژیاننامە

شه‌هید سلێمان عەبدوڵا محەمەد محەمەدئەمین ناسراوە بە سلێمان عەدۆ، لە ساڵی ١٩١٧ لە گوندی زێوەی سەربە دەڤەری خۆشناوەتی لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووه‌ خێزانه‌كه‌ی ناوی زارا حەسەن بووە و خاوه‌ن سێ كوڕو سی كچ بووه‌ به‌ناوه‌كانی عەبدوڵا، فەلاح، عەبدول و پیرۆز، زەکیە، غەزال.


خەباتنامە

شه‌هید سلێمان عەدۆ لە ساڵی ١٩٦٤ لە ڕێگەی مامێکیەوە بەناوی شەھید عومەر حەسەن بۆتە پێشمەرگەی بەتالیۆنی بێتواتەی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ فه‌رمانده‌یی عەلی شەعبان، سلێمان عەدۆ دوای شەھیدبوونی مامی و بەھۆی لێهاتووی و زیره‌كی بۆتە جێگای متمانەی عەلی شەعبان، بۆیه‌ ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ نزیكه‌كان و متمانه‌پێكراوه‌كانی عه‌لی شه‌عبان، ئه‌ركی چاڵاكی تایبه‌تی و ناوشاری پێ ده‌سپێرێت، له‌ڕێگه‌ی شه‌هید سلێمان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌كان و خه‌ڵكی نێو شار ده‌به‌ستێت.

ساڵی ١٩٧٥ فه‌رمانده‌ عەلی شەعبان، سلێمان عەدۆ و ھاوسەنگەرێکی بەناوی حسێن بەگ ڕادەسپێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك بگه‌یه‌ننه‌ ناو شاری ھەولێر، ئه‌وانیش بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یان دێنه‌ ناوشاری هه‌ولێر، به‌ڵام هه‌رزوو له‌لاین ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕژێمی به‌عس ئاشكراده‌كرێن، سلێمان عەدۆ و حوسێن بەگ به‌مه‌به‌ستی خۆحه‌شاردان له‌ده‌ستی ئه‌منه‌كانی ناوبازاڕی هه‌ولێر ڕووده‌كه‌ن ناو كۆڵانه‌كانی ناو قه‌ڵای هه‌ولێر، به‌ڵام هه‌ر له‌وێ له‌لایه‌ن پیاوانی ڕژێم ده‌سگیر ده‌كرێن و ده‌برێنه‌ ئه‌منی هه‌ولێر، له‌وێشه‌وه‌ ده‌گاوزرێنه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی بادۆش له‌ شاری مووسڵ، به‌هۆی گرتنی نامه‌كه‌ پاش چه‌ند ڕۆژێك سلێمان عه‌دۆ له‌ سێداره‌ ده‌درێت و نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش له‌سه‌ر حسێن به‌گ ئازاد ده‌كرێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر