سلێمان ساڵح براخاس قادر

سلێمان ساڵح براخاس قادر ناسراوە بە (سلێمانی فاتە)، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەکانی سەرپەل و سەرلق و فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە.


ژیاننامە

سلێمان ساڵح براخاس قادر ناسراوە بە سلێمانی فاتە، لە ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی کانی کەوەی دەڤەری شەمێرانی سەربە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری مەریوان و سەرپێڵی زەهاو نیشتەجێ بووە، لە سەرەتای ساڵی ١٩٧٦ دەگەڕێتەوە کوردستان، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٧٦ دووبارە ئاوارەی وڵاتی ئێران بوویەوە و لە شاری مەریوان نیشتەجێ بووە، خێزانی سلێمان ساڵح ناوی مەحبوبە مەعروف و کوڕەکانی ناویان سەرباز و سەلمان و کچەکانی ناویان کۆچەر و بەیانە.


خەباتنامە

سلێمان ساڵح براخاس لە ساڵی ١٩٦٣ بووە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران بە فەرماندەیی حەمە شەمێرانی، کە لەوکاتەدا قوەتی شەمێران قوەتێکی سەربەخۆ بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چالاکی ئەم قوەتە لە دەڤەڕی شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر. بەڵام دوای دروست کردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦٥ ئەم قوەتە هەر وەک قوەتێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە شەڕی زمناکۆ لە ساڵی ١٩٧٤ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازای ڕژێم و شۆعی و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی ئێران لە ساڵی ١٩٨٠ لە دەربەندی دزڵی بە سەختی بریندار بووە، ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە سەرەتای ساڵی ١٩٧٦ دەگەڕێتەوە کوردستان و دووردەخرێتەوە بۆ خوارووی عێراق، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٧٦ دووبارە ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و پەیوەندی بە هێزی شەمێرانەوە کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەکانی سەرپەل و سەرلقی لە هێزی شەمێران وەرگرتووە، لە شۆڕشی گوڵان ساڵی ١٩٨٠ پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی شەمێرانی وەرگرتووە سەربە هێزی هەورامان بە فەرماندەیی نادر هەورامی، ساڵی ١٩٨١ دوای گرتنەوەی چیای شەرام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە جارێکی تر ڕژێمی بەعس بە چڕی تۆپبارانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکەن و سلێمان ساڵح بە سەختی بریندار دەبێت و هاوسەنگەرانی بە برینداری دەیگەیەنە ملە خورد و لەوێوە بە کۆپتەری حکومەتی ئێران دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری تاران، دوای مانەوەی یەک شەو لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید دەبێت و جەستەکەی لە گۆڕستانی شاری مەریوان بەخاکی دەسپێرن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

عوسمان خۆشناو

عوسمان ساڵح عوسمان ناسراو بە (عثمان خۆشناو)، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی هیرانی ئەوکات و ناحیەی هیرانی ئیستای پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن عەسکەری

عەبدولعەزیز حەمید سەعید بەرنیاس ب (حەسەن عەسکەری)، ساڵا ١٩٧١ ل گوندێ هدێنه ل دەڤەرا بەروارییان ل پارێزگەها دهوک ژدایک بوویە.

زانیاری زیاتر

فەتاح نەعمەت سندی

فەتاح نەعمەت ئوسێ بەرنیاس ب (فەتاح سندی)، ساڵا ١٩٣٧ ڵ گوندێ مێرگەشیش ڵ دەڤەرا سندی یا سەر ب قەزا زاخۆ ژ دایک بوویە. پشتی دۆماهیک ئینانا خواندنا خۆ ل قوناغا سەرەتایی و ناوەندی ل زاخۆ، ل کۆمپانیا نەفتا عەین زالە وەکو فەرمانبەر دهێتە دامەزراندن.

زانیاری زیاتر

دژوار فایق غەفور

فەرماندە وسیاسەتمەدار دژوار فایق غەفور لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوندی بە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. دەرچووی خولی هەشتەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ساڵی ١٩٩٤ بەرپرسی باڵای سەرکردایەتی مەیدانی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

سوارە فەتاح فەرەج

سوارە فەتاح فەرەج لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی جاسەنە سەر بە ناحیەی سورداشی پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و کەسایەتیەکی ناسراو و دیاری سنوری دۆلی جافایەتی

زانیاری زیاتر