ساڵح محەمەد عەبدوڵا

ساڵح محه‌مه‌د عه‌بدوڵا (١٩٢٨-١٩٤٧)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).


ژیاننامە

ساڵح محه‌مه‌د عه‌بدوڵا ساڵی ١٩٢٨ له‌ گوندی لێرێ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر له‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه.

خەباتنامە

ساڵی ١٩٤٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٣٥) كردووه‌‌ و له‌ شه‌ڕە‌كان به‌شدار بووه‌، له‌ ١٩ی ئابی ١٩٤٥ به‌ فه‌رمانی دادگای عورفی سه‌ربازی عێراقی ده‌ست به‌سه‌ر گشت موڵك و ماڵه‌ گواستراو و نه‌گواستراوه‌كانیدا گیراوه‌. له‌ ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٥ له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌كه‌ی ڕووده‌كاته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ ٣١ی ئاداری ١٩٤٦ له‌ هێزی بارزان سه‌ر به‌ سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان له‌ مه‌هاباد خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی كردووه‌ و له‌ شه‌ڕە‌كانی به‌ره‌ی سه‌قز له‌ كۆماری دیموكراتی كوردستان به‌شداری كردووه.

لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ١٩ی نیسانی١٩٤٧ لە ڕێگاى خواکوڕک و دەشتى بەرازگرەوە بە خاکى باکوورى کوردستاندا گەڕاوەتەوە ناوچەى شێروان و مزووی.  دواى گەڕانەوەیان، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە ٦ی ئایاری ١٩٤٧ لە گوندى ئەرگۆش کۆبوونەوەیەک بە هەڤاڵانى دەکات و سەرپشکیان دەکات لە مانەوە یان چوون بەرەو یەکێتى سۆڤیەت، لەوێدا تەواوى هەڤاڵانى بڕیارى بەردەوامیدان و ڕۆیشتن بەرەو یەکێتى سۆڤیەت دەدەن، له‌ ٢٢ی ئایاری ١٩٤٧ یاوەری جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى کردووە به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەت، له‌ ٩ حوزه‌یرانی ١٩٤٧ تا ١١ حوزه‌یرانی ١٩٤٧ به‌شداری شه‌ڕەكانی گه‌لی قتور و پردی ماكۆ (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)ی كردووه و له‌م شه‌ڕە‌ بریندار بووه‌ و دواتر شه‌هید بووه‌، له‌ گوندی هاوسۆن (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان) به‌خاك سپێردراوه‌.


سه‌رچاوه‌كان:

١- چاوپێكه‌وتنی گۆڤاری مه‌تین، هه‌ڤچه‌په‌رێ بارزانیێ نه‌مر عه‌زیز قازی بیرهاتنێت خوڤه‌ دگێریت، پشكا ئێكێ، گۆڤاری مه‌تین، لقێ ئێكێ پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو، هه‌ژمار ٤٧، خولا سیێ، دهۆك، چاپخانا هاوار، كانوینا ئێكێ ١٩٩٥ز.

٢- حه‌مید گه‌ردی، پوخته‌ی مێژوونامه‌، چاپی یه‌كه‌م، (ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده- هه‌ولێر- ٢٠٠٤ز).

٣- حیدر فاروق السامرئي، ضیاء جعفر ودوره‌ السیاسي و الاقتصادي في العراق، (لندن– دارالحكمة- ٢٠١٦م.

٤- سیامه‌ند مه‌حمود سێلكی، كاروانێ سه‌رفه‌رازیێ، چاپی یه‌كه‌م، (چاپخانه‌ی پاك -  هه‌ولێر- ٢٠٠٦ز.

٥- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژووی، چاپی سێیه‌م، (چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات- هه‌ولێر ٢٠١٣ز).

٦- شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، یۆبیلی زێڕینی پێشمه‌رگه‌، چاپی یه‌كه‌م، (چاپخانه‌ خه‌بات- پیرمام- ١٩٩٦ز).

٧- صالح یوسف صوفی، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ دووێ، (چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ- دهۆك-  ٢٠١٣ز).

٨- صالح یوسف صوفی، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ سێ، (چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ- دهۆك-  ٢٠١٣ز).

٩- عه‌باس غه‌زالی میرخان، داستانی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ ئاراس باوه‌ڕ و دادپه‌روه‌ری پیلانی دوژمنان وردوخاش كرد، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیمكراتی كوردستان، ژماره‌ ٣٧١٤، هه‌ولێر، دووشه‌ممه‌ ١٧ حوزه‌یرانی ٢٠٠٢ز.

١٠- عه‌بدولڕە‌حمان مه‌لا حه‌بیب ئه‌بوبه‌كر، عه‌شیره‌تی بارزان له‌ نێوان ١٩٣١ - ١٩٩١، چاپی یه‌كه‌م، (چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری- هه‌ولێر- ٢٠٠١ز).

١١- عه‌بدوڵڵا غه‌فور، فه‌رهه‌نگی جوگرافیای هه‌ولێر، (چاپخانه‌ی حاجی هاشم- هه‌ولێر- ٢٠١٥ز).

١٢- له‌ یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م، (چاپخانه‌ی رۆشنبیری- هه‌ولێر- ١٩٩٧ز).

١٣- ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د چیچۆ، بۆ مێژوو له‌ یاداشتی محه‌مه‌د چیچۆ پێندرۆیی، چاپی یه‌كه‌م، (چاپخانه‌ی شه‌هاب- هه‌ولێر - ٢٠١٠ز).

١٤- مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١ - ١٩٥٨، (چاپخانه‌ی خه‌بات- دهۆك-  ١٩٩٨ز).

١٦- نه‌جه‌ف قولی پسیان، له‌ مهابادی خوێناوییه‌وه‌ هه‌تا لێواره‌كانی ئاراس، و. شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، چاپی یه‌كه‌م، (یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان- پیرمام -  ١٩٩٦ز).

١٧- هادی قاسم، شه‌هیدی فه‌رمانده‌ مه‌ل محه‌مه‌د ئه‌مین عومه‌ر لێڕی، گۆڤاری ده‌نگی پێشمه‌رگه‌، ئۆرگانی مه‌كته‌بی رێكخستنی پێشمه‌رگه‌، ژماره‌ ١٥٤، چاپخانه‌ی رۆشنبیری، پیرمام، كانوونی دووه‌می ٢٠١١ز، ل ٨٣.

١٨- ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەسمان شێخۆ ئەحمەد

وەسمان شێخۆ ئەحمەد (١٩٢١- ١٩٩٨)پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە. ساڵى ١٩٩٨ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

وەیسى عەلى حەدۆ

وەیسى عەلى حەدۆ (١٩٣٣- ١٩٩٢)پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە. ساڵى ١٩٩٢ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

یاسین حەسەن تاژدین

یاسین حەسەن تاژدین (١٩٢٨- ١٩٦٢)پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە. ساڵى ١٩٧٨ لە ئێران کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

یاسین میکائیل یاسین

یاسین میکائیل یاسین (١٩٢٥- ٢٠٠٩)پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە. ساڵى ٢٠٠٩ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

مەحۆ حەسەن مەحۆ دۆڵەمەرى

مەحۆ حەسەن مەحۆ دۆڵەمەرى (١٩٢٠- ٢٠١٠) پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە. ساڵى ٢٠١٠ کۆچى دوایی کردووە. هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.

زانیاری زیاتر