ساڵح عومەر مستەفا

ساڵح عومەر مستەفا ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی بێدود لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات...


ساڵح عومەر مستەفا ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی بێدود لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە شەڕەکانی چیای مەتین، گەلی زاوێتە، داستانی لۆمانا، گوندی بریفکا، چیایی ئەترۆش، مرێبا، خۆرت و دەکان، شەرمن و چیای ئاکرێ، کانی ماسێ و چیای پیرس (١٩٦١- ١٩٦٣) و شەرەکانی سەرتەک، گۆڕەز، گەروی عومەرئاغا، رێزان و بێلول بەشدار بووە و لەو ماوەیدا دوو جار بریندار بووە.

ساڵی ١٩٧٥ و دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وەڵاتی ئێران بووە و دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ١٠ی شوباتی ١٩٧٩ جارێکی دیکە پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵانەوە دەکات و دەبێتە ئامر بەتاڵیون و دواتر بە هۆکاری لێهاتوویی دەبێتە ئامر هێز بەشداری زۆرێک لە شەڕ و پێکدادانەکانی شۆڕشی گوڵان لەگەڵ سوپای عێراق دەکات لەوانەش شەڕەکانی مێرۆز، رێزان، خێرەزۆک، کانی رەش و سیدەکان.

ساڵح عومەر مستەفا لە ٣١ی تشرینی دووەمی ١٩٨٣ و لە هێرش بۆ سەر سەنگەرەکانی دوژمن لە گەروی سارک و سەری تالاو و دوای رۆخاندنی سەنگەرەکانی سوپای عێراق و بەئەنجام گەیشتنی ئەو ئامانجە شەهید بووە.


سەرچاوەکان:

١- رۆژنامەی خەبات، ژمارە ٥٥٦- ٥٥٧، ئادار و نیسانی ١٩٨٥، ل ٣.

٢- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر