سادق هاشم عەزیز

سادق هاشم عەزیز، ناسراو بە سادق هاشم مێرۆزی، پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان، ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.


شەهید سادق هاشم عەزیز، ساڵی ١٩٦٦ لە گوندى مێرۆز سەر بە قەزاى مێرگەسۆرى پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە، تەمەنی ٦ مانگ بووە کاتێک هاشم عەزیز مێرۆزیی باوکى لە  چیاى ئەترۆش شەهید دەبێت.

ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول لەگەڵ خانەوادەکەى ئاوارەى وڵاتى تورکیا دەبێت، دواى ماوەیەک مانەوە لە وڵاتى تورکیا ڕوودەکەنە وڵاتى ئێران و لە ئوردوگاى زێوە نیشتەجێ دەبن.

ساڵى ١٩٨٣ دەگەڕێتەوە ناوچە ڕزگار کراوەکانى شۆڕش و پەیوەندیى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵانەوە دەکات و لەلاى فەرماندە ئەحمەد مێرۆزیى مامى دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریى چەندین شەڕ و چالاکیى دەڤەرەکە دەکات. بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکى پێشمەرگایەتى دەچێتە دەڤەرى مزوورى و لە ٢٣ی حوزەیرانى ١٩٨٧ بە هۆى بۆردومانى فڕۆکەى سوپاى ڕژێمى بەعسەوە لە گوندى مێرۆز شەهید دەبێت. 


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر