ساحێب حەبیب حەمەڕەشید وەهاب

ساحێب حەبیب حەمەڕەشید، باوکی و برایەکی شەهید بوونە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بەسەختی بریندار بووە و پلەی فەرماندەی فەسیڵی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە ڕووبەڕوو بونەوەی سەربازی ڕژێمی بەعس لە ناحیەی خورمال شەهید بووە.


ساحێب حەبیب حەمەڕەشید وەهاب لە ساڵی ١٩٧٢ لە ناحیەی بیارەی سەربە پاریزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی بیارە بووە و قوتابی قۆناغی ناوەندی بووە. ساڵی ١٩٨٦ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی فەیرۆز بیارەی کەسەربە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. 

ساڵی ١٩٨٧ لە دەڤەری هەورامان کەوتۆتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و بە سەختی بریندار بووە و توانیویەتی بە برینداری خۆی لە بۆسەکە دەرباز بکات. دوای وەرگرتنی چارەسەری برینەکەی، ساڵی ١٩٨٧ پلەی فەرماندەی فەسیڵی وەرگرتووە. 

ساڵی ١٩٨٨ دوای ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس لە ناحیەی خورماڵ، جوڵەیان کردووە و دواتر کەوتوونەتە بۆسەی سەربازەکانی بەعس و ساحێب حەبیب حەمەڕەشید وەهاب شەهید بووە، سەربازەکان جەستەیان بردۆتە شاری سلێمانی و لەلایەن شارەوانی سلێمانیەوە لە گۆرستانی گردی سەیوان لە سلێمانی بەخاکیان سپاردووە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر