سابیر عەبدولکەریم مەحەمەد عەبدولڕەحمان

سابیر عەبدولکەریم مەحەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی کانی ژەنانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە کەوتوونەتە ناو پلانی هێزێكی یه‌كێتی و لە کاتی پشوودا سابیر و پێنج هاوسەنگەری شەهید کراون.


سابیر عەبدولکەریم مەحەمەد، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی پشتەی دەڤەری تاگۆزی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە. 

ساڵی ١٩٧٦ بۆتە پێشمەرگە لەلای قادر حەمەساڵح تاگۆزی، کە لە شۆڕشی ئەیلوول سەرلقی چواری سەربە بەتالیۆنی شەشی بەمۆی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

 ساڵی ١٩٧٨ هێزێكی یه‌كێتی بە فەرماندەیی مەلا بەختیار پلانیان داناوە بۆ دانیشتن و گفتوگۆ کردن لەگەڵ پێشمەرگەکانی ئەو دەڤەرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە تایبەت لەگەڵ قادر حەمەساڵح تاگۆزی وەک فەرماندەیەکی خاوەن ناوبانگ لەو سنورەدا، بەڵام قادر حەمەساڵح تاگۆزی مەفرەزەیەک پێشمەرگەی ڕەوانە کردووە بە فەرماندەیی عەزیز حەمەساڵحی برای و هەروەها سابیر عەبدولکەریم پێشمەرگەی ئەو مەفرەزەیە بووە. دوا بەدوای گفتوگۆ کردن و خواردنی نانی ئێوارە لە یەکێک لە ماڵەکانی ئەو گوندە، مەفرەزەکەی پارتی بڕیاری مانەوەیان داوە لە گوندەکە، بەڵام لە درەنگانێکی شەودا هێزی یه‌كێتی کە ژمارەیان زۆرتر بووه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌ی ئه‌وان، هێرشیان کردۆتە سەر مەفرەزە پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ئەنجامدا سابیر عەبدولکەریم مەحەمەد و پێنج هاوسەنگەری بە ناوەکانی جەعفەر مەهدی، سابیر عەبدولکەریم محەمەد، محەمەد کەریم، عەزیز گوڵانی، ئیبراهیم شەمیرانی شەهید کراون و ئەحمەد عەبدولڕەحمان بە سەختی بریندار کراوە. هەروەها عەزیز حەمەساڵح تاگۆزیش لەلایەن مەلا بەختیارەوە دەستبەسەر کراوە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر