شەهید زۆراب غازی باپیر غازی، لە ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئەرگوشی سەربە قەزای مێرگەسور سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، خێزاندار بووە.
ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە لەهێزی خەبات، بەشداری شەڕەکانی سەرتیز و گۆرەز کردووە، لە ساڵی ١٩٧٤ ئاوارەی ئێران دەبێت، لە ساڵی (١٩٨١- ١٩٨٤) بەشداری لە شەڕە سەپێنراوەکانی سەر پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٨٨ لە شەڕى خواکورک لە ناحیەى سیدەکان سەر بە پارێزگاى هەولێر، بەهۆی تۆپبارانی سوپاى عێراق شەهید دەبێت.
سەرچاوە:
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.