دەشی زیا یوحەنا

دەشی زیا یوحەنا کوڕی قەشە زیا ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی درگنیی دەڤەری نهێل سەربەقەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، باوکی و باپیری بەشداری شۆڕشەکانی یەکەمی بارزان(١٩٣١- ١٩٣٢) و دووەمی بارزان ساڵی (١٩٤٣- ١٩٤٥) یان کردووە، قەشە زیای باوکی لە پەیڕەوانی بارزانی و دامەزرێنەری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو کریستیانەکانی دەڤەری نهێل بووە و لەکاتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی ١٩٦١، ناوبراو کادرێکی لێهاتوو بووە و ماڵی خۆی کردبووە بارەگای پێشمەرگە.


دەشی زیا، ساڵی ١٩٦٩ پەیوندەی بە یەکێتی قوتابیانی کوردستان دەکات و دەبێتە ئەندام لەو یەکێتییە، ساڵی ١٩٧١ بەشدار بووە لە کۆنگرەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە سلێمانی، ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ محەمەد حەسەن ڕێکانی، خەڵکیان هانداوە کە دوای گەڕانەوەی سوپا و جاشەکان بۆ ناوچەکانیان خۆیان ئامادە بکەن بۆ بەرگریکردن، دوای نسکۆی شۆڕش لەساڵی١٩٧٥ لەگەڵ باوکی لە گوندەکەیان ماونەتەوە،  دەشی زیا لە ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵانەوە کردووە، ساڵی ١٩٨٢ کراوە بە بەرپرسی نهێنی ڕێکخراوی شەهید محەمەد حسێن کە دواتر ناوی گۆڕاوە بۆ ڕێکخراوی گەوەڕ لەناوچەی ئامێدی پارێزگاى دهۆک و لەهەمان کاتدا بەرپرسی هێزی بەرگری میللی دەڤەری نهێل بووە، لەمانگی ئایاری ١٩٨٣ بەهۆی فڕێدانی نارنجۆکێک لەلایەن پیاوانی ڕژێمی بەعس بۆ ناو خێزانەکەی، باوکی و هاوسەرەکەی شەهید بوون و خوشک و برایەکی بریندار بوون.

ساڵی ١٩٨٤ لە لقی یەکی دهۆک کە ڕەمزی شەعبان بەرپرسی لق بوو ئەرکی نووسینی نامە نهێنیەکانی پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٨٨ دوای شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی دەڤەری بادینان، دەشی زیا ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و ڕوودەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی ١٩٩١ لەڕاپەڕینەکەی جەماوەرى باشووری کوردستان بەشداری کردووە، ساڵی ١٩٩٢ کراوە بە ئەندامی لێژنەی ناوچەی ئامێدی سەر بە لقی١، ساڵی ١٩٩٤ کراوە بە سەرۆکی شارەوانی سەرسەنگ لە قەزای ئامێدی، ساڵی ٢٠٠١ کراوە بە ئەندامی لێژنەی ناوچەی مانگێشک لە سنووری لقی یەک، ساڵی ٢٠٠٥ لەکاتی دامەزراندنی لقی ١٨ی پارتی لە قەزای ئامێدی، ناوبراو کراوە بە کارگێڕی لق، ساڵی ٢٠١٣ کراوە بە ڕاوێژاکار لە لقی یەک، ناوبراو ئەندامی کۆنگرەکانی ٩، ١٠، ١١ی پارتی بووە، لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی ٢٠١٠ بەهۆی ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کورد و کوردستان و ڕێبازی بارزانی کردووە، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشرا.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر