ژیاننامه
خەلیل رەشید عەبدولعەزیز خه‌م لە ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی ئەرگوش لەدایکبووە، قۆناغی سه‌ره‌تایی هه‌ر له گوندی ئه‌رگوش ته‌واو ده‌كات، له ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات، له ساڵی ١٩٧٤ له كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینه چێندراوه‌كانی حكومه‌تی عێراقی له گوندی هاودیانی سه‌ر به قه‌زای سۆران، مینێك پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه و شه‌هید ده‌بێت.
خه‌باتنامه
خەلیل رەشید عەبدولعەزیز خه‌م، له ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌كات و له هه‌مان ساڵ ده‌بێته پێشمه‌رگه، له هه‌مان ساڵ دوای بینینی خولێكی ئه‌ندازیاری سه‌ربازی و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئیدریس بارزانى (١٩٤٤ - ١٩٨٧) ده‌بێته ئه‌ندام له هێزی ئه‌ندازیاری سه‌ربازی و به‌شداری له چه‌ند چالاكییه‌كی سه‌ربازیش ده‌كات.
له ساڵی ١٩٧٤ له كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینه چێندراوه‌كانی حكومه‌تی عێراقی له گوندی هاودیانی سه‌ر به قه‌زای سۆران، مینێك پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه و شه‌هید ده‌بێت.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.