خەلیل باپیر مەسیح عومەر

شه‌هید خەلیل باپیر مەسیح عومەر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، زیندانی سیاسی بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە، لە پێشمەرگایەتیدا پلەی سەرپەلی پێدراوە، ساڵی ١٩٨٨ لە داستانی خواکوڕک شەهید بووە.


ژیاننامە

شه‌هید خەلیل باپیر مەسیح عمر ئاغا لە ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی بێدۆدی بناری چیای پیرانی سه‌ر به‌قه‌زای مێرگه‌سۆر لەدایکبووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، لە رێکەوتی ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٨ لە رووبەڕووبوونەوەیەکی قارەمانانە لە داستانی خواکوڕک شەهید دەبێت، تەرمەکەی لەلایەن هاوسەنگەرانی دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتی ئێران و لە شاری شنۆ رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێت و هەر لەوێش بە خاکی دەسپێرن. 


 خەباتنامە

شه‌هید خەلیل باپیر لە ساڵی ١٩٦٧ چەکی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە، پەیوەندی کردووە بە حسۆ میرخان ژاژوکى کە ئەوکات فەرماندی هێزی کاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، رۆڵی باڵای هەبووە لە داستانەکانی چیای بێلولە و چیای شەروێت.

 لە دەڤەری پشدەر بەهۆیی بۆمبارانەوە بریندار بووە، دواتر لە ساڵی ١٩٧٠ پلەی سەرپەل وەردەگرێت، لە دوای نسکۆ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری تەورێز نیشتەجێ بووە. لە ساڵی ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە خاکی کوردستان و بە هۆی راگواستنی زۆرە ملێی ڕژێمی بەعس لە کۆمەڵگەی هەریر نیشتەجێ بووە، بەڵام پەیوەندی بە شانە نهێنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەردەمێنێت و لەگەڵ محەمەد حاجى ماوەی سێ ساڵ کاری رێکخراوەیی نهێنی خۆیان دەکەن.

لە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن ئەمنی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیردەکرێت، بەڵام زۆر نامێنێتەوە و بەهۆی کەسێکی نزیکی بە ناوی محەمەد قادر ئازاد دەکرێت، دوای ئازادکردنی ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەکاتەوە بە شۆڕش و دەچێتە گوندی هەیات و گەلی رەش لە دەشتی بەرازگر، دوای دوو ساڵ دانەبڕانی لە شۆڕش، دووبارە ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێتەوە و لە شاری نەغەدە ئاكنجی دەبێت، بەڵام لەلایەن رژێمی ئێرانەوە دەگوازرێنەوە بۆ شاری شنۆ و لە گوندی بارزان ئاوا نیشتەجێ ده‌كرێن، ساڵی ١٩٨٨ بۆ به‌شداریكردن له‌ داستانی خواكوڕك په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كات و به‌شداریه‌كی كارای ده‌بێت له‌و داستانه‌ به‌ناوبانگه‌.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر